ئاو یه‌كێكه له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ ژیانی مرۆڤ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌تایبه‌تی له‌كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا.
لیكهرژێنهكانی ناوده‌م ده‌بنه هۆی دروستكردن و ده‌ردانی ماده‌ی "ئێنزایم" كه یارمه‌تی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن، گه‌ده پڕه له ترشه‌ڵۆك كه یارمه‌تی له‌ناوچوونی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان ده‌دات و خواردن ورد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی هه‌رس ببێت پێش ئه‌وه‌ی بینێرێت بۆ ریخۆڵه.
خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی نان خواردندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر لیكهڕژێنهكانی ناو ده‌م ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ناو گهدهشدا چالاكی ترشه‌لۆكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ له‌ناوبردنی به‌كتریای زیانبه‌خش و وردكردنی خۆراك، سه‌رئه‌نجام خۆراكه‌كه به باشی هه‌رس ده‌بێت و ترشهلۆكهكانی گه‌ده تێك ده‌شكێنێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتی ژه‌مه‌كاندا به‌سووده بۆ كاری هه‌رس و كه‌مكردنه‌وه‌ی زۆر خواردن، كاتێك كه ژه‌مه‌كه‌ت ده‌خۆی ئاره‌زووی خواردنت زۆره، به‌ڵام كه په‌رداخێك ئاو ده‌خۆیته‌وه ئاره‌زووی خواردنت كه‌م ده‌بێته‌وه.
به‌ڵام نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا زیانی هه‌یه، چونكه ده‌بێته هۆی وشكبوونی لیكه‌ڕژێنه‌كان له‌ناو ده‌مدا و له چالاكی ئێنزایمهكان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه زیان به گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و تووشی ئازاره‌كانی گه‌ده‌ت ده‌كات.