كه‌رتی گه‌شتوگوزاری كوردستان تووشی دۆخێكی ناله‌بار بووه، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی ئه‌و شه‌ڕ و دۆخه ناهه‌مواره ته‌ناهییه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق له رێی حه‌شدی شه‌عبی و سوپاكه‌یه‌وه به سه‌ر كوردستانی سه‌پاندووه، جگه له هه‌ندێك هۆی ناوخۆیی كه ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه.
كه‌رتی گه‌شتوگوزاری كوردستان له گه‌شه‌سه‌ندنێكی خێرادا بوو، تا مانگ و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر زۆر له هوتێل و موتێل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان جمه‌یان ده‌هات له میوانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، به‌ڵام ئه‌م رۆژانه بێده‌نگی و ساردییه‌ك به‌سه‌ر هوتێله‌كاندا زاڵه.
به‌رده‌م زۆر له‌و هوتێلانه چۆڵه و كاتێكیش ده‌رگه‌ی هوتێل ده‌كه‌یته‌وه جگه له یه‌ك كه‌س، بۆ پێشوازی كه‌سیتر نابینی. جاران میوانه‌كانی هوتێل خۆیان له هۆڵی پێشوازی، پێشوازییان له میوانه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان ده‌كرد. به‌شێك له میوانی هوتێله‌كان فه‌رمانبه‌ر و نوێنه‌ری كۆمپانیا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوون و به‌شێكی تریش میوانی بیانی و به‌شی زۆریشیان له باشوور و پارێزگاكانی تری عێراقه‌وه هاتبوون.
زۆر له هوتێله‌كان له شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتوون و دارین پلازا یه‌كێكه له‌و هوتێلانه و چوار ئه‌ستێره‌یه، پێش دوو مانگ 80%ی ژووره‌كانی ئه‌م هوتێله پڕ بوون، به‌ڵام ئێسته 20%ی چالاكه. لاوین فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كارگیرَِی هوتێله‌كه، بۆ "وشه" هۆی ئه‌و بێ بازاڕییه‌ی بۆ دۆخی ئێسته‌ی كوردستان گه‌ڕانده‌وه و گوتی، ئیشه‌كه ئه‌وه‌نده كز بووه به ناچاری 35 فه‌رمانبه‌ری هوتێله‌كه‌یان بۆ ماڵه‌وه ناردووه‌ته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ناچار ده‌بین له داهاتوودا بیر له داخستنی بكه‌ینه‌وه وه‌ك چۆن له ماوه‌ی رابردوودا 35 هوتێل ده‌رگه‌كانیان داخستووه".
هه‌ر له شه‌قامه‌كه هوتێلێكی تر هه‌ڵكه‌وتووه كه به مه‌رجان پلازا ناسراوه و سێ ئه‌ستێره‌ی هه‌یه. پێشوازیكه‌ری هوتێله‌كه ره‌وانه‌ی نهۆمی سێیه‌می كردین كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگیرَِی لێی داده‌نیشێت و له‌به‌ر بێ كاره‌بایی ناچار به په‌یژه‌كان سه‌ركه‌وتین. دواتر ده‌ركه‌وت بۆیه كاره‌بایان كوژاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییان بۆ زیاد نه‌بێت، له كاتێكدا هیچ میوانێك له هوتێله‌كه نین.
حه‌سه‌ن عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ئه‌و هوتێله باسی له‌وه كرد كه پێشتر گرووپی گه‌شتیاری ده‌هاتن و ته‌نانه‌ت له سایه‌ی ئه‌وان چێشتخانه و ته‌كسی و بازاڕه‌كانیش به جموجۆڵ كه‌وتبوون، ئێسته كه هیچ میوانێك نییه، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بازاڕ و سه‌رجه‌م كه‌رته گه‌شتیارییه‌كان دروست كردووه.
ئه‌م هوتێله له دوو رۆژی رابردوودا ته‌نیا یه‌ك میوانی هه‌بووه كه شه‌وانه به 30 هه‌زار مابووه‌وه و به‌ر له چوونی ئێمه بۆ هوتێله‌كه، كلیلی ژووره‌كه‌ی راده‌ست كردبوو.
له هوتێله ئه‌ستێره نزمه‌كانیش دۆخه‌كه خراپه و رۆیال پاڵاس كه له جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، له 61 ژووری هوتێله‌كه ته‌نیا شه‌ش ژووریان میوانی تێدایه. له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی پێشوازی ئه‌م هوتێله نرخی ژووری دوو نه‌فه‌ری به 80 دۆلار و یه‌ك نه‌فه‌ری به 60 دۆلار نووسراوه، به‌ڵام ده‌مێكه كار به‌و نرخه ناكرێت و بۆ ژووری دوو نه‌فه‌ری 30 هه‌زار دینار و یه‌ك نه‌فه‌ریش 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن.
دوو هۆی گشتی كه ساڵانه دووباره ده‌بنه‌وه، چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌تیی نوێ وای كردووه كه‌رتی گه‌شتوگوزاری كوردستان له مانگه‌كانی كۆتای ساڵ به‌ره‌و سستبوون و ناجێگیریی بڕوات.
نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری كورستان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، ساڵانه له وه‌رزی پایز دۆخی گه‌شتیاری كوردستان به‌هۆی ده‌ستپێكردنی سه‌رما له لایه‌ك و كردنه‌وه‌ی خوێندنگه له لایه‌كی تر لاواز ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ فاكته‌ری نوێ سه‌ری هه‌ڵداوه و هۆكار بووه له پاشه‌كشه‌پێكردنی كه‌رته‌كه. له لایه‌ك گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه و له لایه‌كی تریش پێوه‌ندی هه‌رێمی كورستان له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عێراق ئاڵۆز بووه و ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانیش هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌مووی ئه‌و هۆكارانه له ژماره‌ی گه‌شتیارانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه شكور عه‌زیز شێخ به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمه‌ڵه‌ی میوانخانه و چێشتخانه‌كان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، راسته هه‌ندێك ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و فڕۆكه‌خانه‌كانه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان وه‌ستێنراوه و رێژه‌یه‌ك له گه‌شتیار و میوانان دابه‌زیون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆی سه‌ره‌كییه له دابه‌زینی گه‌شتیار، پێوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كورستان و پارێزگاكانی تره و هه‌ر كاتێك ئه‌و پێوه‌ندییه ئاسایی ببێته‌وه، دۆخی گه‌شتوگوزاری كوردستانیش باش ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "له پارێزگاكانی تر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بچنه كوردستان، ئه‌وا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش تا ئاستێك كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه، بۆیه له هه‌وڵدان ئه‌و بانگه‌شانه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه و دۆخه‌كه له رووی گه‌شتیارییه‌وه ئاسایی بكه‌نه‌وه". به گوته‌ی شكور عه‌زیز، هه‌ر كاتێك بازگه‌كان و رێی هاتوچۆ ئاسایی بوونه‌وه، دۆخی گه‌شتیاری وه‌ك جارانی لێ دێته‌وه.