ترەمپ ژنی یاریزانێك بە جوانترین ئافرەتی دنیا دادەنێت

:: AM:10:41:12/11/2016 ‌

دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا لە ئەنجامدانی هەڵسەوكەت و لێدوانە جیاوازەكان بەردەوامە و ئەمجارە ژنی یاریزانێك بە جوانترین ئافرەتی جیهان دادەنێت.

هەفتەی رابردوو هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا بۆ دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ بەڕێوە چوو و تێیدا ترەمپ پاڵێوراوی كۆمارییەكان سەركەوتنی بەسەر هیلاری كلینتنی پاڵێوراوی دیمواكراتییەكان بەدەستهێنا و بە 45مین سەرۆكی ئەمەریكا هاتە هەڵبژاردن.

چەند سەعاتيك پێش ئێستا ترەمپ كۆبوونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی سڕبیا ئەنجام دا بۆ قسەكردن لەبارەی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی 4 ساڵی سەرۆكایەتیدا.

سەرۆك وەزیرانی سڕبیا دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكە بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: لە چاوپێكەوتنەكەم لەگەڵ ترەمپ نزیكەی 15 خولەك باسمان لە ئانا ئیڤانتۆڤیچی كچە یاریزانی بەناوبانگی تێنسی سەرزەوی سڕبی كرد.

زیاتر گوتی: ترەمپ لە وەسفی ئانا گوتوویەكی كە هیچ ئافرەتێكی لەو جوانتری لەسەر زەوی نەبینیوە و هەروەها جوانترین ئافرەتە لە ژیانیدا بینیبێتی.

جێی باسە ئانا كە كچە یاریزانێكی ناوداری تێنسی سەرزەوی سڕبییە، هاوسەری باستیان شڤاینشتایگەری ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانی و یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە.











وشە - ئامانج ئه‌كره‌م