زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له به‌یانیاندا یه‌كسه‌ر به خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ك ده‌ست به ڕۆژه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌ریتانیا سه‌لماندوویه‌تی كه خواردنه‌وه‌ی قاوه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ و برسێتی، زیانی زۆر مه‌ترسیدار به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
د. ئاده‌م سایمۆن یه‌كێك له پزیشكه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یه، ئاشكرای كرد كه خواردنه‌وه‌ی قاوه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ، ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی مرۆڤ و تووشی خه‌مۆكی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ی ترشێتی ناو گه‌ده تێك ده‌دات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات شێوازی هه‌رسكردن ناسروشتی بێت و هه‌ست به ئاره‌قكردنه‌وه و بێزاری بكه‌یت.
له زۆر حاڵه‌تیشدا ئه‌م كرداره ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك دووباره بكرێته‌وه، ده‌بێته هۆی تێكچوونی هزر و بیركردنه‌وه و دوودڵبوون، یانیش لێدانی دڵ به شێوه‌یكی خێرا و نادروست.
ئه‌م بارودۆخانه‌ش له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی وا چاكتره له به‌یانیاندا دوای خواردنی ژه‌مێكی تێروته‌سه‌لی به‌یانی، ئینجا قاوه بخورێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌گه‌رێكی تووشبوون به‌و مه‌ترسییانه له ته‌ندروستیت ڕوو نه‌دات.