لە پێوەندی لەگەڵ بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو، گرتەی ڤیدیۆیی زۆر سەرنجڕاكێش و مەترسیدار بڵاو دەكرێتەوە و لە یەكێك لەو گرتە ڤیدیۆیییانە دەردەكەوێت زەوی شەقی بردووە و وەك ئەوە وایە لە فیلمەكان بینیوتانە.
هەروەها دیمەنی ئەو باڵەخانانە پێشان دەدرێت كە شەوی رابردوو بە هۆی بوومەلەرزەكە رووخاون و هێشتا خەڵك لە ژێر پاشماوەی بیناكە ماونەتەوە و پێویستیان بە رزگاركردن هەیە.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان، سەدان كەس بەهۆی بوومەلەرزەكە بوونەتە قوربانی و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە ژمارەی مردووان گەیشتووەتە ٢٠٠ كەس و هەزار و ٧٠٠ كەسیش بریندار بوون.
زۆربەی قوربانییان لە پارێزگای كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.
لەم لینکانە سەیری رووداوەکە بکە:
لینک1
لینک2