په‌تاته سه‌وزه‌یه‌كی به‌سووده بۆ ته‌ندروستیی جه‌سته و ئێسك و چه‌ندان ئه‌ندامی تری جه‌سته به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها گیراوه‌ی په‌تاته به هه‌مان شێوه سوودی جۆراوجۆری هه‌یه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایان كردووه، گیراوه‌ی په‌تاته له باشكردن و چاره‌سه‌ركرنی برینه‌كانی گه‌ده‌دا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ترشی گه‌ده كه‌م ده‌كاته‌وه و هاوكاری گه‌ده ده‌كات بۆ ئاسانكردنی كرداری هه‌رس.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، په‌تاته هه‌ڵگری گه‌ردیله‌ی دژه به‌كتریای تایبه‌ت و جیاوازه كه ده‌توانن برینه‌كانی گه‌ده‌ی مرۆڤ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دژیایه‌تی نه‌خۆشیی هه‌وكردن ده‌كات به‌تایبه‌ت هه‌وكردنی ریخۆڵه‌كوێره، واته ڕۆژانه یه‌ك په‌رداخ له گیراوه‌ی په‌تاته هاوكاره بۆ نه‌هێشتنی ئازاری هه‌وكردن و ئازاری گه‌ده.
پسپۆڕانی میكرۆبناسی پێیان وایه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی په‌تاته بۆ له‌مه‌ودوا له پێناو ته‌ندروستی گه‌ده‌دا، ئاوی په‌تاته ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خۆراكدا به‌كار بهێنرێت، چونكه له پێكهاته‌ی گیراوه‌ی په‌تاته‌دا كاربۆهیدرات هه‌یه، جگه له ڤیتامینه‌كانی "A و C و B" هه‌روه‌ها پره له ماده‌ی "كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆم و ئاسن" و چه‌ندان ماده‌ی تری به‌سوود.
هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌كان نیشانیان داوه كه به‌كتریاكانی گه‌ده، له‌وانه‌یه بتوانن له به‌رامبه‌ر دژه میكرۆبه‌كاندا به‌رگه بگرن به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌ڵام توانای به‌رگه‌گرتنیان له به‌رامبه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی دژه به‌كتریاكانی گیراوه‌ی په‌تاته نییه، چونكه ئه‌م گیراوه‌یه پڕه له ماده‌ی ئه‌ندامی و ڤیتامین كه دژ به نه‌خۆشی و هه‌وكردن ده‌وه‌ستێته‌وه.