بەوێنە.. بوومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی كوردستان باڵەخانەكانی وێران كردووە

:: PM:01:06:13/11/2017 ‌

 

بوومەلەرزەكەی شەوی رابردوو، زۆرترین كاریگەریی لەسەر رۆژهەڵاتی كوردستان هەبووە و بەشێكی بەرچاو لە باڵەخانەكانی داڕماندووە و بە هۆیەوە سەدان كەس گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران كەسیش بریندار بوون.

 

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستان، ٣٢٨ كەس گیانیان لە دەست داوە و سەرووی دوو هەزار و ٥٠٠ كەسی تریش بریندار بوون.

 

شەوی رابردوو لە دوای سەعات نۆی شەو، دوو جار بوومەلەرزە هات كە جاری دووەمیان بە پلەی ٧.٣ بە پێوانەی ریختەر رووی دا.

 

ناوەندی بوومەلەرزەكە ١٥ كیلۆمەتر لە ئەزگەلە دوور بووە كە سەر بە پارێزگای كرماشانە و لە نزیك سنووری هەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە. هێزی بوومەلەرزەكە ٧.٣ پلە بە پێوانەی ریختەر و لە قووڵایی ١١ كیلۆمەتر رووی داوە. لە دوای ئەو بوومەلەرزەیە دوو بوومەلەرزەی تر بە گوڕی ٤.٦ و ٤ روویان دا.

 

بوومەلەرزەكە تەنیا زیانی گیانی نەبووە، بەڵكو زیانی مادی زۆریشی لە شارەكان داوە و دەیان بینا و باڵەخانە رووخاون و خەڵكیش لە ترسدا ماڵەكانیان جێ هێشتووە و بەشێكیان هەر لە شەقام ماونەتەوە.






























وشە - سلێمان تاشان