به مه‌به‌ستی پاراستنی داری ته‌ڕ و كردنه‌وه‌ی داری وشك له دوورترین خاڵی ناوچه شاخاوییه‌كان، هاووڵاتییانی گوندێكی كوردستان داهێنانێكی ناوازه‌یان به ناوی "داڤهرستی دار" دروست كردووه كه به ئاسانترین شێوه دار له چیاكان دێنێته سه‌ر رێی ئۆتۆمبێل.
موعته‌سه‌م عبدولقه‌هار ئه‌و هاووڵاتییه‌كی گوندی هلورای سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێیه له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی، به "وشه"ی گوت، دوای ئه‌وه ره‌زێكی سماقم له زنجیره چیای گاره دروست كرد، چه‌ندان داری ته‌ڕ به‌ر رهزهكهم كه‌وت و دڵم نه‌هات داره‌كان له‌وێ به‌جێ بێڵم و له‌به‌ر سه‌ختیی شوێنه‌كه‌ش نه‌مده‌توانی بیانگوازمه‌وه و ڕێی ئۆتۆمبێلیشی نییه، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ئه‌و دارانه له چیا بێنمه خواره‌وه و سوودیان لێ وه‌ربگرم، "داڤهرستی دار"م دروست كرد.
ئه‌وه‌شی گوت، داڤهرستهكه پێك دێت له ته‌لێكی ئاسن به درێژایی نێزیكه‌ی 500م و به‌رزی 20م، سه‌رێكی ده‌كه‌وێته سه‌ر رێی ئۆتۆمبێل و سه‌ره‌كه‌ی تریش ده‌كه‌وێته دوورترین خاڵی چیاكه و ئه‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستمه داری لێ بێنمه خواره‌وه.
تێچووی ئه‌و داڤهرسته 200 هه‌زار دیناری بووه و موعته‌سه‌م له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئه‌نجامی داوه، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی خۆم دروست كردووه و وه‌ك ده‌ڵێ، له هیچ ناوچه‌یه‌كی تری كوردستان ئه‌و شێوازه بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی دار به‌كار نه‌هێنراوه.
گوندی هلورا /35كم رۆژئاوای شارۆكه‌ی ئامێدی/ نێزیكه‌ی 150 خێزانی تێدا نیشته‌جێن و به گوندێكی كشتوكاڵی و له‌بار بۆ به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات داده‌نرێت.
وێنه و ڤیدیۆ: نه‌وزاد هلۆری