مانچستەر پارەیەكی زەبەلاحی بۆ گرێبەستی ئەسینسیۆ ئامادە كردووە
بەگوێرەی زانیارییەكان یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دەستەوارەیەكی زەبەلاحی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ماركۆ ئەسینسیۆی ئەستێرەی لاوی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئامادە كردووە.
رۆژنامەی (دۆن باڵۆن)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دەستەی كارگێڕی یانەی مانچستەر یونایتد دەستەوارەیەكی گرانبەها و خەیالی بەبەهای 177 ملیۆن پاوەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەسینسیۆ ئامادە كردووە.
دەستەوارەكەی یانەی مانچستەر یونایتد لەسەر داوای جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالییەوە بووە كە نەیشاردووەتەوە بە ئاستی ئەو یاریزانە سەرسامە و دەیەوێ بۆ تیپەكەی یاریی بكات.
ئەگەر یانەی مانچستەر یونایتد بتوانێ بەو بڕە پارەیە ئەسینسیۆ بەدەست بێنێ، ئەوا ئەو ئەستێرە لاوە دەبێتە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەكەدا دوای پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فڕەنسی كە بە 89 ملیۆن پاوەن لە یانەی یۆڤانتۆس كڕابوو، هەروەها دەبێتە دووەم گرانترین یاریزان لە مێژووی تۆپی پێدا دوای نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی.
بەگوێرەی سەرچاوەكە یانەی مانچستەر یونایتد بەڵێنی بە ئەسینسیۆ داوە دوای گرێبەستكردن لەگەڵیدا مووچەی هەفتانەكەی بۆ 460 هەزار پاوەن بەرز دەكاتەوە كە ئەمەش پارەیەكی خەیالییە و كەم ئەستێرە هەن هاوشێوەی ئەو بڕە پارەیە لە یانەكانیان وەربگرن.
وشە -
ئامانج ئهكرهم