ڕەشكە ڕووەكێكی گوڵداری ساڵانەیە و هەزاران ساڵ پێش ئێستە وەكو چارەسەر سوودی لێ وەرگیراوە و سەرەتای دۆزینەوەی بۆ سێ هەزار و 300 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە و چەندان ناوی لێنراوە وەكو گژنیژی رۆمانی،كەموونی رەش،حەوینج، بەهاراتی بۆن تیژ، خۆشەی ڕەش، كونجی رەش ،تۆوی پیاز، هەر لە دێر زەمانەوەیش بۆ چارەسەری زۆرێك لە كێشە تەندروستییەكان مرۆڤ پێی ئاشنا بووە و كەڵكی لێی وەرگرتووە.
كۆنترین تۆمار لە مێژووی مرۆڤ لەبارەی ڕەشكە و بەكارهێنانی دۆزرابێتەوە، بۆ سەردەمی میسرییە كۆنەكان دەگەڕێتەوە،لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان لە گۆڕی فیرعەونەكان پاشماوەی ڕۆنی ڕەشكە دۆزراوەتەوە و بۆ چارەسەری پزیشكی كەڵكی لێ وەرگیراوە.
لە توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری بایۆمیدكەل بڵاوكراوەتەوە و پزیشكان دووپاتیان لە گرنگی تۆوی ڕەشكە كردووەتەوە و گرنگترین سوودەكانیان خستووەتەڕوو، كە لە دژە ئۆكسید و دژە كەڕوو و بەرزكەرەوەی هۆرمۆنی ئەنسۆلین و هەستیاری و ئازار لەناوبەر و دژە هەوكردن و دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریا پێك دێ.
یەكەم: پەستانی خوێن، ڕەشكە یارمەتی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن دەدات، ئەگەر ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو مانگ بەكاربهێنرێت، ئەوا بە ڕێژەی 100 و 200 میلیگرام پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.
دووەم: چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەكات، بەخواردنی دوو گرام لە ڕەشكە، ڕێژەی كلوكۆز لە جەستە كەم دەكاتەوە و كاری خانە و توێنەرەوەی شەكر زیاد دەكات و ڕێژەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرز دەكاتەوە، كە بەرپرسە لە تواندنەوەی شەكر لە خوێن دا.
سێیەم: خواردنی ڕەشكە بە شێوەی كەسول ئازاری قوڕگ كەم دەكاتەوە و لەبری ئازارشكێن بەكاردەهێنرێت.
چوارەم: چارەسەری نەخۆشی فێ یان پەركەم دەكات كە نەخۆشییەكی دەماریە.