زیاتر لە %70 ئەو كەسانەی كە جگەرەكێشن دەیانەوێت واز لە جگەرەكێشان بهێنن، ئەگەر بۆ یەك جاریش بووبێت بیریان لە وازهێنان كردووەتەوە، بەڵام وازهێنان لە جگەرەكێشان ئەوەندە ئاسان نییە، لە خولەكێكدا چەندان گۆڕانكاری لە لەشدا ڕوودەدات. زەحمەتترین بەش ئەوەیە كە لە ساتی بڕیاردان لە وازهێنانی جگەرە كێشان بەهێزتر و سوورتر دەبیت لەسەر كێشانی جگەرە.
دوای وازهێنان لە جگەرەكێشان ئەم گۆڕانكارییە گرنگانە بەسەر جەستە دێن كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
-فشاری خوێن ئاسایی دەكاتەوە لە نێوان 20 خولەك دوای جگەرەكێشان و ڕۆیشتنی خوێن بەهێز دەكات و بە ئاسانی دەگات بە پێیەكان و دەستەكان.
-دوای هەشت سەعات دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان، گازی زیانبەخشی تاك ئۆكسیدی كاربۆنی كوشندە بە ڕێژەی نیوە لە خوێندا كەم دەكات، ئۆكسجین بە توانا دەبێت و لەش لە بەكتریا زیانبەخشەكان پاك دەكاتەوە.
-تەنیا دوای 48 سەعات وازهێنان لە جگەرەكێشان، مەترسییەكانی نەخۆشی دڵ كەم دەبێتەوە و لەش بە تەواوی مادەی نیكۆتین لا دەبات، بەم هۆیەوە هەستی تام كردن و بۆن كردن زیاد دەبێت.
-بۆڕی هەناسەدان ئاسایی دەبێتەوە و هەناسەدان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی دوای سێ ڕۆژ وازهێنان لە جگەرە كێشان، لەگەڵ ئەوەشدا لەش وزەیەكی زیاتر پەیدا دەكات.
-دوای دوو هەفتە یان دوو مانگ ،چالاكی سییەكان بە ڕێژەی %30 زیاد دەكات و توانای رۆیشتنت ئاسانتر دەبێت بایەخدان چالاكی زیاتر دەبێت.
-دوای سێ بۆ نۆ مانگ وازهێنان لە جگەرەكێشان هەڵئاوسان و كۆكە و كۆئەندامی هەناسەدان ،هەمووی ئاسایی دەبێتەوە بەتاڵ دەبێت لە بەكتریا و بەتایبەتی بۆڕی هەناسەدان هەتا لە توانایدا هەبێت لینجە ماددەكان دەكاتە دەرەوە .
-دوای ساڵێك، مەترسییەكانی جەڵتەی دڵ بە ڕێژەی نیوە كەم دەكات و وزەی لەش بەشێوەیەك زیاد دەكات وەكو وایە هەرگیز جگەرەت نەكێشابێت.
-دوای 10 ساڵ مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكان بە ڕێژەیەك كەم دەبێتەوە وەكو كەسێك كە هەرگیز جگەرەی نەكێشابێت، دەبیت بە كەسێك كە سیستەمی هەناسەدانت هیچ ماددەیەكی كیمیایی و پاشماوەی توتنی تێدا نامینێت.