شتێكی سروشتییه هه‌موو مرۆڤێك حه‌ز ده‌كات زۆرترین كاته‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری به‌سه‌ر به‌رێت، به‌ڵام هه‌ندێكیان زیاد له پێویست ئه‌م حه‌زه‌یان تێدایه و بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌و پیاوانه‌ی زیاد له پێویست حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ناو ژن‌دا بن كه پێیان ده‌گوترێت "ژنانی"، تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی بوون، ئه‌مه‌ش مانای وایه حاڵه‌ته‌كه‌یان له ئاسایی ده‌رچووه و پێویسته یان خۆتیان لێ به‌دوور بگریت، یان چاكیان بكه‌یت.
پیاوی ژنانی دوای هاوسه‌رگیری باشتر ده‌بێت؟
"نه‌جوه عارف" پزیشكی ده‌روونی تایبه‌ت به هاوسه‌ران بۆ ماڵپه‌ڕی "
فۆشیا"ی ڕوون كرده‌وه، ئه‌و پیاوانه هه‌رگیز دوای هاوسه‌رگیری باش نابن، چونكه له‌گه‌ڵ ژن تێكه‌ڵ بوون چووه‌ته خوێنیان و به دانه‌یه‌ك واز ناهێنن، چونكه ئه‌وه‌نده شته‌كه لایان ئاسایی بووه، دوای ماوه‌یه‌كی كورت له ژنه‌كه‌یان بێزار ده‌بن و هه‌وڵی نوێكردنه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وت، قسه و ره‌فتاره‌كانیان به‌رامبه‌ر ژنی نوێ ده‌ده‌ن.
ئه‌م جۆره پیاوانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر باش له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژنان ده‌زانن، باش ده‌توانن فێڵ له ژنی خۆیان بكه‌ن و به دوو قسه‌ی شیرین بابه‌ته‌كه‌یان له‌بیر ببه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاشتكردنه‌وه و كێشانه‌ش چه‌ند جارێك دووباره ده‌بێته‌وه، ژنان هه‌میشه لایه‌نی سته‌م لێكراون و نایانه‌وێت له‌وه زیاتر گله‌یی له كه‌می هۆڕمۆنی پیاوه‌تی له مێرده‌كانیان بكه‌ن، تا ماون له‌و جۆره ژیانه تاڵ و ناخۆشه‌دا ده‌ژین.
له‌به‌ر ئه‌وه، باشتر وایه هه‌موو كچێك پێش هاوسه‌رگیری، زۆر به باشی له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سه دڵنیا بێته‌وه كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ستی كرد تایبه‌تمه‌ندی له‌و شێوه‌یه تێیدا بوونی هه‌یه، به زووترین كات پێی ته‌رك بكات، چونكه پیاوان پێش هاوسه‌رگیری ده‌توانن زۆر شتی گرنگ له ژیانیان بگۆڕن، به‌ڵام كه چووه دوای هاوسه‌رگیرییه‌وه، تازه شته‌كان لایان ئاسایی ده‌بێت و كه‌مته‌رخه‌م ده‌بن.