له‌گه‌ڵ كۆتاهاتنى داعش له سووریا، پێشبینى هه‌مان ئه‌و بێ به‌ڵێنییه به‌رامبه‌ر كوردانى ڕۆژئاوا ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان كرا، پسپۆڕانى سیاسى هۆشدارى ده‌ده‌ن به لایه‌نه‌كانى ڕۆژئاوا یه‌كگرتوو بن و وانه له هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ربگرن به‌رامبه‌ر كوردانى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌گه‌رچى هه‌رێمى كوردستان یه‌كێك له هاوپه‌یمانه سه‌ره‌كییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ جه‌نگ دژى داعش و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش هیچ كات ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له هێرشه‌كانى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و كوشتن و سووكایه‌تی پێكردنى خه‌ڵكى كورد، بێده‌نگى هه‌ڵبژارد. ئێسته ده‌گوترێت هه‌مان سیناریۆ چاوه‌ڕوانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌كات له ئه‌گه‌رى نه‌مانى داعش له سووریا.
محه‌مه‌د بازیانى توێژه‌ر و لێكۆڵه‌ر پێى وایه كورد له هه‌ر شوێنێك بێت، نابێ هه‌موو ئامانجه‌كانى له به‌ڵێنه‌كانى ئه‌مه‌ریكادا جێگیر بكات و پێویسته هه‌نگاوى تر و هاوپه‌یمانى تر‌ى هه‌بێت.
ئه‌و به"وشه"ـى گوت، "ڕاسته هاوپه‌یمانێتى ئه‌مه‌ریكا گرنكه و پێویسته، به‌ڵام هه‌ڵچنینى هه‌موو خه‌ون و ئامانجێكى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى به تایبه‌ت كه ئه‌مه‌ریكا مێژووى به‌ڵێنى باشى له‌گه‌ڵ كورددا كه‌مه، كارێكى خراپه و بێهیوایى لاى كوردان دروست ده‌كات".
پێش كۆتاهاتنی شه‌ڕی ڕه‌قه، هه‌ر كاتێك توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌فرین و ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرد، ئه‌مه‌ریكا ڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی ئه‌نكه‌ره‌ی ده‌دایه‌وه، به‌ڵام دوای كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌قه، ئه‌وه زیاتر له دوو هه‌فته‌یه توركیا هێزێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین كۆ كردووه‌ته‌وه و ناو به‌ناو به چه‌كی قورس و سووك بۆردمانی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا له ئاست ئه‌و هێرشانه‌دا بێده‌نگه.
به بڕواى سه‌ردار عه‌زیز شاره‌زا له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا، وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا به درێژایى مێژوو به دواى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌وه بووه، ئه‌مه‌ریكا ڕێك ئه‌و قسه‌یه له سیاسه‌تیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه، نه دۆستى هه‌میشه‌یى هه‌یه نه دوژمن، به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌میشه‌یى هه‌یه.
عه‌زیز به"وشه"ـى راگه‌یاند، "كێشه‌كه له سیاسه‌تى بێ به‌ڵێنى ئه‌مه‌ریكادا نییه، به‌ڵكو له باش نه‌خوێندنه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتى خۆمانه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه، ئه‌گه‌ر باش نیازه‌كانى نه‌خوێنرێته‌وه، سیاسه‌تى ئه‌وان له ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵات و باشوور و باكور یه‌ك سیاسه‌ته، بۆیه له‌ده‌ستدانى وڵاتێكى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا زیانى زۆر زیاتر به دۆزى كورد ده‌گه‌یه‌نێت له هه‌موو ناوچه‌كان".
جگه له بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له ئاست ڕووداوه‌كانی عه‌فرین، به گوته‌ی ئاژانسی "ڕۆیته‌رز" بۆ یه‌كه‌م جار له ده‌ستپێكردنی ته‌نگژه‌ی سووریا له ساڵی ٢٠١١ـه‌وه، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی دیمه‌شقی كردووه و له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملووك سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری سووریا كۆ بووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی ئاژانسه‌كه، عه‌لی مه‌ملووك دژایه‌تیی خۆی به‌رامبه‌ر بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له سووریا نیشان داوه و له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسه ئهمهریكاییهكهیش گوتوویه‌تی، بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێدانی ڕاوێژه به هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان له شه‌ڕی دژی داعشدا.
ئێسته ڕۆژئاوای كوردستان له به‌رده‌م ئه‌زموونێكی تا ئاستێك لێكچوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندایه و هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه، چه‌ندان ناوچه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست كه به‌شێكی هی كورده و به‌شه‌كه‌ی تریشی هی حكوومه‌تی سووریایه و عه‌ره‌بنشینه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی ڕۆژئاوا دووباره‌بوونه‌وه‌ی دۆخى هه‌رێم له‌وێ به دوور ده‌زانن.
سیهانۆك دیبۆ ڕاوێژكاری هاوسه‌رۆكایه‌تیی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "په‌یه‌ده" ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى له باشوورى كوردستان ڕووی دا له‌باره‌ی به‌ڵێنى ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژئاوا، ئه‌سته‌مه. چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و "په‌یه‌ده و شه‌ڕڤانان هیچ جووڵه‌یه‌ك به‌بێ ڕێككه‌وتنى پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن".
زیاتر گوتى، "ئه‌مه‌ریكا زیاد له جارێك په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ى دڵنیا كردووه‌ته‌وه هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ كورد دواى شه‌ڕى داعش له سووریا به‌هێزتر ده‌بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه".
"له عێراق، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق بووه و ویستى یه‌كپارچه‌یى خاكى عێراق بووه، به‌ڵام له سووریا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ سوپاى ڕژێم نییه و زیاد له جارێكیش له‌گه‌ڵ ڕۆیشتنى ئه‌سه‌د بووه، ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌ربازگه و پێگه‌ى هه‌بووه و ئه‌و وڵاته‌ى ڕزگار كردووه، به‌ڵام له سووریا پێش شه‌ڕى داعش بوونى نه‌بووه، هاوكات ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تى عێراق به ئێران نه‌دۆڕێنێت و ئه‌م جیاوازییانه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌ن ئه‌وه‌ى له باشوور ڕووى دا، له ڕۆژئاوا دووباره نابێته‌وه." سیناهۆك دیبۆ واى گوت.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا له باشووری كوردستانیش به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیدا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه كه هاوپه‌یمانی كوردستانن، گرنگی به پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و پڕ چه‌كی ده‌كه‌ن. به‌ڵام له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا كوردیان بێهیوا كرد.
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال