كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، هێشتا گه‌وره بانكه‌كانی دنیا ئاماده نین مامه‌ڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانیان بكه‌ن، چونكه به حكوومه‌تێكی ناشه‌فاف هه‌ژماری ده‌كه‌ن و له مامه‌ڵه‌كانیاندا پاره شووشتنه‌وه و هاوكاریی تیرۆریان كردووه.
به‌هه‌من عه‌بدولئیلاهی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی دراو و به‌ڵێندانی ئێرانی له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، بانكه گه‌وره‌كانی دنیا نایانه‌وێ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئێمه‌ش له‌باره‌ی دروستكردنی متمانه تا ئێسته وه‌ك پێویست سه‌ری نه‌گرتووه، له كاتێكدا ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد دوای ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان به ته‌واوی ئاسایی ببێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بانكه‌كان نایانه‌وێ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، نه‌بوونی شه‌فافییه‌ته له هه‌ژماره بانكییه‌كانی ئێران، بۆیه ته‌نیا چه‌ند بانكێكی بچووك مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ئه‌وانیش به سنوورێكی دیاریكراو كه ناتوانێ پێویستییه‌كانی وڵات پڕ بكاته‌وه.
به‌هه‌من كه سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی ئێرانیشه دانی پێدا ده‌نێ، كێشه ناوخۆییه‌كانی له سیسته‌می بانكی ئێران‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر نه‌بوونی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وای كردووه بانكه جیهانییه‌كان ڕێگر بن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵمان.