پیاوان له‌به‌ر هه‌ندێك هۆكاری ناوه‌كی و ده‌ره‌كی، هه‌ندێك جار ده‌ست ده‌به‌ن بۆ خیانه‌تكردن له ژنه‌كانیان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه‌ی خۆیان چه‌نده‌ش خۆشی بوێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرێك له پیاوان له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان به خۆشبه‌ختی و باشی ده‌ژین، تا كۆتای ته‌مه‌نیان به‌و شێوه‌یه ده‌مێننه‌وه، هه‌ندێك پیاو هه‌یه، هه‌رچه‌نده ژه‌كه‌شی خۆش ده‌وێت، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ده‌ست به خیانه‌تكردن ده‌كات:
_ غیره یان دڵپیسی: پیاو له كاتی بینینی ژنێكی تر كه هه‌رچه‌ند سه‌رنجڕاكێشیش بێت، هیچ هه‌ستێكیان نییه و گرنگی پێ ناده‌ن، كه‌چی ژنه‌كانیان ئه‌وه‌نده غیره ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڵێن كه گوایه ته‌ماشای كردووه یان هه‌ر شتێكی تر، وا ده‌كه‌ن مێرده‌كانیان به ڕاستی هه‌ستی به‌رامبه‌ر ئه‌و ژنه‌ی تر دروست بێت و ژنی خۆی له‌به‌رچاو بكه‌وێت.
_ درۆ: هه‌ندێك پیاو هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیان ناكه‌ن، به‌ڵام كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن ژنه‌كه‌یان درۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌مانیش ده‌ست به لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ڕێ بۆ خیانه‌تكردنیان خۆش بكرێت.
_ هاوڕێی خراپ: له‌وانه‌یه مێرده‌كه‌ت له‌ناو هاوڕێكانیدا تاكه پیاو بێت خیانه‌ت له ژنه‌كه‌ی نه‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك ده‌بینێت ئه‌وان به‌و خیانه‌تانه‌شه‌وه ژیانیان ئاسایییه، ده‌ست ده‌كه‌ن به تاقیكردنه‌وه‌ی و ده‌یانه‌وێت بزانن هه‌مان شت له‌وانیش سه‌ر ده‌گرێت یان نا.
_ بێزاری: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نوێ له ژیانی هاوسه‌ریتاندا ڕوو نادات، ئه‌مه‌ش وا له مێرده‌كه‌ت ده‌كات ده‌ست به خیانه‌ت بكا، چونكه بێزار بووه له‌و شێوازه ژیانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ هه‌یبووه و حه‌ز به نوێكاری ده‌كات.