هه‌موو ئه‌و ژن و مێردانه‌ی دوای ماوه‌یه‌ك له هاوسه‌رگیری له‌یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، یه‌كسه‌ر ژنه‌كه ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ده‌داته‌وه به مێرده‌كه‌ی، به‌ڵام ئایا هۆكاری ئه‌مه شتێكی یاسایییه یان چی؟
وه‌ڵامی پرسیاره به چه‌ندان جۆری جیاواز دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م شته له ڕووی یاسایییه‌وه هیچ مه‌رجێكی چه‌سپاوه‌ی بۆ دا نه‌نراوه، و داوا نه‌كراوه ژنه‌كان ئه‌ڵقه بۆ مێرده‌كانیان ببه‌نه‌وه، دوای جیابوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر له ژنان له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، چونكه پێیان وایه ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری به‌ستنه‌وه‌ی چه‌ندان به‌ڵێن و په‌یمانی خۆشه‌ویستییه له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك له یه‌كتر جیا ده‌بنه‌وه، ئیتر هیچ بایه‌خێك بۆ به‌ڵێنه‌كانیان نامێنێت و باشتر وایه ئه‌ڵقه‌كه‌شی لای خۆی نه‌مێنێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نموونه‌یه‌ك وه‌رده‌گرین كه ژن و پیاوێك دوای شه‌ش ساڵ پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و ساڵێك هاوسه‌رگیری له یه‌كتر جیا بوونه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كه‌یان درێژه‌ی پێ نه‌درا و به‌رده‌وام نه‌بوو، بڕیاریان دا له یه‌كتر جیا ببنه‌وه، دوای ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ژنه‌كه ئه‌ڵقه‌كه‌ی دایه‌وه به مێرده‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئارامی بكات، ئه‌و پیاوه‌ش بتوانێت سوود له‌و پاره‌یه وه‌ربگرێت كه داویه‌تی به ئه‌ڵقه‌كه و بۆ كارێكی خۆی به‌كاری بهێنێت.