ئەو سەوزە و میوانەی نابێت پاك بكرێنەوە

:: PM:03:50:13/11/2017 ‌
خواردنی سەوزە و میوە بە شێوەیەكی گشتی سودێكی زۆر بە لەش دەبەخشێ، زۆرێك لە ئێمە لە كاتی خواردنی سەوزە و میوەكاندا پەلكی ئەو میوەیەی دەیخۆین لێی دەكەینەوە،چونكە وابیستراوە كە بەشی دەرەوەی میوەكان پیسن و شوێنێكن بۆ كۆبوونەوەی مێروو و تۆز و پیسی، بەڵام ئەمە دوور لە ڕاستییەوە، چونكە بڕێكی زۆر لە ڤیتامینات و سلیلۆز و ڕیشاڵ لە بەشی دەرەوەی میوەكان هەن و سوودی زۆریان هەیە.

ئەمانەش بەشێكن لەو سەوزە و میوانەی كە بەشی دەرەوەی نابێ پاك بكرێتەوە و لێ بكرێتەوە، بەڵكو پێویستە بۆ خواردن سوودی لێ وەرگرن.
یەكەم، پەتاتە: پەلكی پەتاتە پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی گرنگ وەكو ئاسن،كالیسیۆم،مەگنیسیۆم، ڤیتامین B6، ڤیتامین C بەشێوەیەكی دروست شیاون بۆ خواردن، هاوكات پەتاتەی شیرین بەهەمان شێوە پەلكەكەی بڕێكی دیاریكراو لە بێتاكارۆتینی تێدایە و دەگۆڕێ بۆ ڤیتامین A كاتێك بە كۆئەندامی هەرس تێدەپەرێت.

دووەم، میوە مزرەكان وەكو پرتەقاڵ: پەلكی پرتەقاڵ ڕێژەیەكی زۆر ڤیتامین C ی تێدایە، هەروەك چینی ناوەوەی. جیا لەوەیش بڕێكی ریبۆفلاڤینی تێدایە ئەمەیش جۆرێكی ڤیتامینە و  تەنیا لە شیر و هێلكەدا هەیە، ڤیتامین B6، كالیسیۆم،مەگنیسیۆم،پۆتاسیۆمی تێدایە، سەرەڕای ئەمانە پێكهاتەی ڤلاڤۆنۆیدسی تێدایە كە دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە و تایبەتمەندی دژە هەوكردنی تێدایە.دەتوانرێت بەتەنیا بخورێت یان لەگەڵ زەڵاتە تێكەڵ بكرێت. 

سێیەم، خەیار: پەلكی خەیار بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە و لەش لە چەندان نەخۆشی دەپارێزێت، هاوكات بڕێكی باشی ڕٍیشاڵ، پۆتاسیۆم، ڤیتامین K لە پێكهاتەكەی دا هەیە.

چوارەم، باینجان: توێكڵی باینجان ڕەنگێكی ئەرخەوانی تێری هەیە و دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە كە پێی دەگوترێت "ناسونین"، ئەم جۆرە دژە ئۆكسیدە ڕێگە لە دروست بوون و گەشەسەندنی نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت، جیا لەوەیش ڕێگری لە پیربوونی پێست دەكات و دژە هەوكردنێكی بەهێزیشە.

پێنجەم، گێزەر: پەلكی گێزەر لەگەڵ پێستی مرۆڤدا هاوشێوەن چونكە بنچینەین و هاوشێوەی یەكترن، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆلیاستیلەنەس، ئاوێتەیەكە بە  دژە هەوكردن و دژەبەكتریای بەهێز ناسراوە، بەڵام پێویستە پێش خواردنی بەباشی بشۆردرێت.

شەشەم، شووتی: توێكڵی شووتی سیتروللینەی تێدایە، كە تایبەتمەندی دژە ئۆكسید دەگۆڕێت بۆ ئارگینینە "ترشێكی ئەمینی گرنگە".ئەم ترشە گرنگە بۆ دڵ و سیستەمی بەرگری و سیستەمی سووڕی خوێن بەهێز دەكات.

سەرچاوە/ thealternativedaily



وشە - ئاوات ئازاد