به‌هۆى ئاشكرابوونى ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا، دیداری لووتكه‌ى نێوان تره‌مپ و پوتین هه‌ڵوه‌شایه‌وه و رووسیاش به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆى واشنتن كه هاوكاته لهگهڵدووپاتكردنهوهى راپۆرته‌كانى ئاژانسی هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كه.
ئه‌گه‌رچى چاوه‌ڕوان ده‌كرا دواى لووتكه‌ى ئابووری ئیبیك له ڤیتنام، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى رووسیا كۆببنه‌وه، به‌ڵام راپۆرته ههوڵگرییهكانى (cia) كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پووچه‌ڵ كرده‌وه.
مۆسكۆ به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵی نێوان تره‌مپ و پوتین ده‌خاته پاڵ به‌رپرسانى واشنتن كه بڕیاربوو له ڤێتنام یه‌كتری ببینن، ئه‌مه له كاتێكدایه له په‌راوێزى لووتكه‌ى دیداری هاریكاری ئابووری وڵاتانى ئاسیا و زه‌ریاى هێمن (ئیبیك) سێ جار یه‌كتریان بینیوه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دیداره‌كه دواى ئه‌وه دێت كه ده‌زگه‌ى هه‌واڵگری (cia)ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا بڵاوكرده‌وه و دووپاتى له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كه كرده‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ى (cia) به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت و ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن رووسیا ده‌ستوه‌ردانى كردووه به (كینه له دڵ و گه‌مژه) ناوى بردن به‌وه‌ى هه‌ست به گرنگی پێوه‌ندییه‌كى باشی نێوان ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ناكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه دیمیتری بیسكوف گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رای گه‌یاند كه لایه‌نى ئه‌مه‌ریكى هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیان به رووسیا نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌گه‌رچی رووسیا زۆر هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌نجامدانى دیداره‌كه.
گوتى "به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیچ ژوانێكی گونجاویان به رووسیا نه‌دا له باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نیا یه‌ك شوێن نه‌بێت كه خۆیان به كرێیان گرتبوو، له‌مه‌دا هیچ نهرمییهكان نه‌نواند و هیچ پێشنیازێكى تریشیان نه‌دا، ئه‌مه‌ش وایكرد كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت".
بیسكوف له‌باره‌ى راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌زگاى هه‌وڵگری ئه‌مه‌ریكا (cia) ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه تره‌مپ له كۆبوونه‌وه كورتهكانى له‌گه‌ڵ پوتین له لووتكه‌ی ئابووری وڵاتانى ئاسیا به پوتینى گوتووه "ئایا ده‌كرێت ئه‌و زانیارییانه راست بن" كه رووسیا ده‌ستوه‌ردانى كردووه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و "تا چ ئاستێك ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه كراوه". زیاتر گوتى "له‌مباره‌وه پوتین به تره‌مپی راگه‌یاندووه كه رووسیا ده‌ستوه‌ردانى له هیچ هه‌ڵبژاردنێكدا نه‌كردووه، ناكرێت ره‌وشه‌كه‌ش به‌مجۆره بێت كه ئێسته باس ده‌كرێت، بۆیه له‌و لێدوانانه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه ده‌رده‌چن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه ئه‌وا بێبنه‌مان".
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژى شه‌مووى رابردوو تره‌مپ رای گه‌یاند كه "بڕوا" به پوتین ده‌كات كاتێك پێى راگه‌یاندووه رووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناكات.
به‌ڵام له وه‌ڵامى رۆژنامه‌نووساندا كه چهندباوهڕ به قسه‌ى پوتین ده‌كات، تره‌مپ گوتى "ناتوانم موجامه‌له‌ى بكه‌م، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌بێت، چونكه ده‌توانن هاریكاری باش پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن له پرسی سووریا، كۆریای باكور، ئۆكرانیا". زیاتر گوتى "كه‌ى ئه‌و هه‌موو كینه له دڵه و گه‌مژانه له‌وه تێده‌گه‌ن كه پێوه‌ندى باش له‌گه‌ڵ رووسیا كارێكى باشه نه‌ك خراپ، ئه‌وان ده‌مێكه یاری سیاسی وا ده‌كه‌ن كه كارێكى خراپه بۆ وڵاته‌كه‌مان، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت ته‌نگژه‌كانى كۆریاى باكور، سووریا و ئۆكراین به هاوكاری رووسیا چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
لێدوانه‌كانى تره‌مپ، كۆنگرێسمانه دیموكراته‌كانى تووڕه كرد، له‌وانه ئاده‌م شیف كه رایوایه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باش ده‌زانێت رووسیا ده‌ستوه‌ردانى له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كردووه.
هاوكات مایك بومبیۆ به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا (cia) پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنى رووسیا له ده‌ستوه‌ردان له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
بومبیو له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتى كرده‌وه كه به‌گوێره‌ى راپۆرتى مانگی تشرینى دووه‌می 2017 كه ئاژانسى هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان، گوتى "ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوونه‌كه‌ى (cia) له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانى رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌گۆڕه".
هاوكات جۆن برینان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشتری (cia) رای گه‌یاند ده‌بێت تره‌مپ "شه‌رم" بكات هه‌ڕه‌شه له ()ى بكات. گوتى "له روانگه‌ى ئه‌و ره‌خنانه‌وه هه‌ست ده‌كه‌م ویسامى شه‌ره‌فم پێدراوه، به‌داخه‌وه تره‌مپ گومان له پاكیه‌تى جه‌یمس كلابر بكات كه 35 ساڵه خزمه‌ت به (cia)ى ده‌كات، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووى (cia)".
ئه‌گه‌رچی ئێواره‌ى دوێنێ، تره‌مپ هه‌وڵیدا كۆنتڕۆڵی ره‌خنه‌كانی بكات، دووپاتى كرده‌وه كه كۆده‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى (cia)، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه پوتین ده‌یه‌وێت بڵێت وڵاته‌كه‌ى ده‌ستوه‌ردانى نه‌كردووه، ئه‌مه بۆچوونى ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به راستى و دروستى هه‌بێت، ئه‌وا من له پشت ئاژانسی ()ى ده‌وه‌ستمه‌وه به‌و سه‌ركردانه‌ى ئێسته به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و كه‌سانى "باشن" و باوه‌ڕ به "ئاژانسی هه‌وڵگری وڵاته‌كه‌م ده‌كه‌م".