هەردوو گۆرانیبێژی کورد "نەڤید زەردی" و "هەردی سەلامی" لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانی بە ناوی (ئیشق) بڵاوکردەوە زۆرترین ڕه‌خه‌یان ڕووبه‌ڕوو كرایه‌وه و تووشى كێشه‌ى یاساییش بوون به‌هۆى ئه‌وه‌ى پڕووپاگه‌نده‌یان كرد گوایه ئه‌وان ئاوازى ئه‌و گۆرانییه‌یان داناوه به‌ڵام ده‌رچوو خاوه‌نه‌كه‌ى گۆرانى بێژێكى ئه‌رمه‌نییه.
دواى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى یاسایى سوپه‌ر ساركۆ گۆرانىبێژى ناسراوى ئه‌رمه‌نى توانى گۆرانییه‌كه به‌و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند ڕه‌ش بكاته‌وه له یوتیوب، دواى ماوه‌یەك گه‌یشته ڕێككه‌وتن و به‌ڵام نه‌یان توانى كلیپ بۆ كاره‌كه‌یان بكه‌ن.
ئەم بەرهەمە لە تێکستی نەڤید و هەردی سەلامییە له زمانى كوردیدا، کاری ڕێکخستنیشی لە لایەن ئەفشین شوکریەوە بۆ کراوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دوو لاپه‌ڕه‌ى نافه‌رمى به‌بێ ئاگه‌دارى هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندهکە، ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به كارێكى زۆر سادهده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ندێك له هه‌وادارانى نه‌ڤید به سووكایه‌تى كردنى تێده‌گه‌ن به‌رانبه‌ر ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده هه‌ندێكى تر به هه‌نگاوێكى باشى ناوده‌به‌ن.