خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده كار بۆ گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات و دواى ماوه‌یه‌ك بێده‌نگى به‌ده‌ستى پڕ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ خانمه گۆرانیبێژى لەباره‌ى یه‌كه‌م به‌رهه‌مى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "بۆ یه‌كه‌مجاره كار بۆ تۆماركردنى گۆرانیى هونه‌رمه‌ندێكى جیهانى ده‌كه‌م، كه 54 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆماركراوه و كارى بۆ كراوه، ئه‌و به‌رهه‌مه ته‌جروبه‌یه‌كى نوێ و ستایڵێكى نوێیه، كه كه‌ڤه‌رى گۆرانییه‌كه به‌ڕازیلى یاخود ئه‌مه‌ریكاى لاتینه به‌ناوى Agua De Beberبه‌ماناى ئاو بۆ خواردنه‌وه، ئه‌و گۆرانییه ئۆرجیناڵه‌كه‌ى له‌ساڵى 1963 به‌زمانى پرتوگالى گوتراوه و پاشان هه‌مان ئاواز به‌ئینگلیزى گوتراوه‌ته‌وه و منیش هه‌مان كارم كردووه به كوردى و به‌زمانى شیرینى كوردى كارى تۆماركردنى بۆ كراوه".
زیاتر گوتى: "ئه‌و به‌رهه‌مه ئاوازى هونه‌رمه‌ند ئه‌نتۆنیۆ كارلۆس جۆبیمه و هۆنراوه پرتوگالییه‌كه‌ى له‌لایه‌نVinicius De Moraeaنوسراوه و هۆنراوه ئینگلیزییه‌كه‌ى له لایه‌ن Norman Gimbelنوسراوه و هۆنراوه كوردییه‌كه‌ى هێمن به‌رزنجى نووسیویه‌تى، ئێسته به‌شێكى زۆر له كاره‌كانى ته‌واو بووه و به‌مزووانه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه و هیوادارین به‌دڵى هه‌موو لایه‌ك بێت."
له كۆتادا گوتى: "له له‌نده‌ن كارم بۆ كردووه و ئامانجم له گوتنه‌وه‌ى ئه‌و شاكاره جیهانییه ئه‌وه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌م جۆره قاڵبه مۆسیقایانه‌مان كه‌مه یاخود نیمانه هه‌ر بۆیه به‌بێ ده‌سكارى فۆرمه‌كه‌ى كه‌ڤه‌رم كردووەته‌وه، تا یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بینه مایه‌ى شێواندنى شاكارێكى جیهانى، دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ببێته نموونه‌یه‌كى زیندوو بۆنه‌وه‌ى نوێ له‌دنیاى هونه‌ردا، سێیه‌م و كۆتا ده‌بێته ئه‌رشیڤێك بۆ خۆم و پته‌وكردنى ئه‌و قاڵبه مۆسیقیانه‌ى له زانكۆ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
شاخه‌وان شێخانى