کتێبخانە گەورەکانی جیهان "بەریتانیا"

:: PM:06:52:13/11/2017 ‌
کتێبخانەی بۆدلیان، ئەم کتیێبخانەیە پێشکەوتووترین کتێبخانەی ئەوروپایە، هەروەها دووەم گەورەترین کتێبخانەی بەریتانیایشە.


کتێبخانەی بۆدلیان، کتێبخانەیەکە پشتی پێ دەبەسترێت بۆ توێژینەوە ئەکادیمییەکان و زانستییەکان، بەم هۆیەوە ڕێگە بە بردنە دەرەوەی کتێب نادات، تەنیا خوێنەر و خوێندکار بۆی هەیە و ڕێگە پێ دراوە، کە لە شوێنی تایبەتی کتێبخانەکە، کتێبی مەبەست بخوێنێتەوە.


کتێبخانەی بۆدلیان، لە ساڵی ١٦٠٢ دروست کراوە، مادەکانی ناوەوەی زیاترە لە ١١ ملیۆن کتێب، هەروەها زۆرێک بەڵگەنامەی مێژوویی وەک ڕێککەوتننامەی ئینجیل گۆتنبێرگ تێدایە. 

هەروەها کتێبخانەی بۆدلیان کۆمەڵەی شکسپیری کۆن، کە لەسەر هەشت بنەما بنیات نرابوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو یەکەم کتێبخانەی بازنەیییە لە وڵاتی بەریتانیادا.

کتێبخانە:

کتێبخانە گەورەترین دەزگای کۆکردنەوەی زانینی مرۆڤە. دەشێت مرۆڤ خاوەنی کتێبخانەیەکی گەورەی کەسی نەبێت، بەڵام ھەموو شارێک یان ھەموو وڵاتێک پێویستی بە کتێبخانەیەکی گەورەی گشتیی ھەیە. بەبێ کتێب ناتوانین خۆمان بناسین و لە مێژووی زانینیشدا ئامادەبین. کاری سیستەمی پەروەردەیە کار لەسەر دەوڵەمەندیی زانین بکات و بەرانبەر بەم لێشاوە، لە کولتووری نەزانی بووەستێتەوە.

کتێبخانە یەکێکە لەو ڕووبەرە گرنگانەی پانتایی گشتیی، کە تا ئێستە گرنگیی پێ نەدراوە. واتە ھەموو تاکێکی کۆمەڵگە مافی ئەوەی ھەیە لە کتێبخانەدا ئەو کتێبانەی دەست بکەوێت، کە ناتوانێت بیکڕێت. ئەمە یەکێکە لە ئەرکە سۆسیالە گرنگەکانی پەروەردەی کۆمەڵایەتیی، کە کتێبخانە ھەیەتی. پێویستە کتێبخانەکان لە گەشەپێدان و گەورەکردنەوەی ڕووبەری کتێب و فەزا و خۆشکردن و جۆشدانی کولتووری خوێندنەوە، بێبەش نەکرێن. دوای کتێبخانەی گشتیی، کتێبخانەی زانکۆ لە ھەموو وڵاتێکدا بەپلەی دووەم دێت بۆ خزمەتکردنی زانست و ھونەر و بابەتەکانی تر.

کتێبخانە حەشارگەیەک نییە بۆ شاردنەوەی کتێب، بەڵکو ڕووبەرێکە بۆ نمایشکردنی ژیانی ئەبەدییانەی کتێب. کتێبخانە شوێنێک نییە بۆ دووبارەکردنەوەی کتێب، بەڵکو جێگەیەکە بۆ بەخشینیی دانسقەیی کتێب لە یەک دانەدا. کتێبخانە شوێنی یەک چەشن لە کتێب و یەک زمان و یەک کولتوور نییە، بەڵکو پێکەوەژیانی ھەموو زمان و کولتوورەکانی دنیایە. پڕۆژەی کتێبخانەکەی بۆرخیس دەتوانێت ببێت بە شوێنی ژیانی گرووپی جیاواز، ھەندێکیان کتێبێک وەک موقەدەس دەبینن و دەیپەرستن و ھەندێکی تریان داوای سوتانی کتێبگەلێک دەکەن، کە زیانبەخشن. ھەندێکیان بەدوای وەڵامی پرسیار و نھێنییەکانی ژیاندا دەگەڕێن و بڕێکی تریشیان سەرگەرمی شیکار و گەشەی بونیادیی جیھانی کتێب و کتێبخانەن.


سەرچاوە/ المرسال






وشە - ژیڤان خۆرانی