ئه‌مڕۆ خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد ئازه‌ر قوبادى خوشكى ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكارى ناسراوى كورد به‌همه‌نى قوبادى نوێترین گۆرانى بڵاوده‌كاته‌وه و له‌هه‌مان كاتدا كار بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ى تشرینى دووه‌م، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین گۆرانى ئازه‌ر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: "وه‌ك كارى نوێی هونه‌ریم له بوارى گۆرانى گوتن ئێسته كار بۆ سێ گۆرانى نوێ ده‌كه‌م به دوو زمانى جیاواز، دوو له و به‌رهه‌مانه به زمانى فارسین و یه‌كێكیان به‌زمانى شیرینى كوردییه، خۆم و سێ میوزیكژه‌ن له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانى سوید و ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریان بۆ ده‌كه‌ین".
زیاتر گوتى: "یار ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمه و دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ى ده‌نگ بڵاوم كردووەته‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیلیگرام و هێشتا نه‌گه‌یشتووەته یوتیوب، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شێوه‌یه‌كى جوان و مۆدێرن كارى بۆكراوه، ئه‌و گۆرانییه، گۆرانیه‌كى كوردییه، له كارى میوزیكى خۆم و گریگۆرییه و له شیعری هێمن هه‌ژار جۆرجییه و كارى ئه‌ره‌نجیمێنتى ئه‌ریوان له ستۆدیۆى یه‌ك كردوویه‌تى و كارى میكس و ماسترینگى جۆهان ئه‌نجامیداوە."
ئاره‌ز خه‌ڵكى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، ماوه‌یه‌كى زۆره به زمانى فارسى و كوردى گۆرانى ده‌ڵێت و خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مى گۆرانییه، ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگ و كولتوورى كوردى له ڕێگه‌ى گۆرانى و میوزیكه‌وه به‌گه‌لانى تری جیهان بگه‌یه‌نێت.
ئازه‌ر له‌بانه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و خوێندنى سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چووەته تاران و خوێندنى ماسته‌رى له تاران ته‌واو كردووه، له ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چووەته ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر له‌وێ ژیانى هاوسه‌رى پێکهێناوە و خاوه‌ن دوو منداڵه، ئه‌ڵبومێكى گۆرانى له ساڵى 2015 بڵاوكردووەته‌وه و بۆنى باران ناوى نوێترین به‌رهه‌م و ئه‌ڵبومى بڵاوكراوه‌یه‌تى.
شاخه‌وان شێخانى