نرخی نەوتی سپی زیاتر دابەزی

:: PM:07:18:13/11/2017 ‌
دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكاندا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ماوەی هەفتەیەكە نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
هەورامان محەمەد، هاوڵاتیەكی دانیشتوی شاری سلێمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، بەهۆی دابەشنەكردنی نەوتی سپی لە لایەن حكوومەتەوە و وەستانی جمووجۆڵی بازرگانی سنوورەكان، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
 
ئەنوەر مۆریاسی هاووڵاتیەكی تری شاری سلێمانییە و دەڵێت، پێنج ڕۆژ پێش ئێستە یەك بەرمیل نەوتی بە 140 هەزار دینار بووە و كە پێشتر 170 هەزار دیناری تێپەڕاند.
 
دیلمان عەبدوڵا، یەكێكە لە نەوت فرۆشەكانی شاری سلێمانی كە بە تانكەر نەوت دەفرۆشن بە "وشە"ی گوت، مانگی ڕابردوو دوای ئەوەی سنوورەكان داخران و نەوت نەدەهاتە ناوچەكە، یەك بەرمیل نەوت گەیشتبووە 180 هەزار دینار.
 
ڕوونی كردەوە كە دوای كردنەوەی سنوورەكان و هاتنی نەوتی سپی بۆ هەرێم، بازاڕی نەوت ئاسایی بووە و نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئاماژەی بەوەش كرد، ئێستە نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 135 هەزار دینارە و ئەگەری دابەزینی زیاتریشی هەیە.
 
سلێمانی/ هۆشیار عەلی





وشە - سه‌رخێڵ هاشم