كولەكە وەك یەكێك لە خۆراكە رووەكییەكان، لە پێكهاتەیدا چەندان ڤیتامین و كانزای گرنگ هەن، كە مرۆڤ لە كۆمەڵێك نەخۆشی دەپارێزن، بە تایبەت بە هۆی ئەوەوە كە كولەكە بڕێكی بەرچاوی ڤیتامین A و B لە خۆدا هەڵگرتووە و ڕێژەیەكی زۆری پێكهاتەكەی ئاوە كە دەگاتە نزیكەی 95% لەش لە وشكبوون و تینوویەتی دەپارێزێت.
سەرباری ئەمە كولەكە سوودێكی زۆری هەیە بۆ قەبزی و یارمەتی دەرە بۆ ئەوەی زۆر میز بكەیت و ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی بەردی گورچیلە، هەروەها سوودی ئەوەشی هەیە كە یارمەتیدەرە بۆ ئەو كاتانەی كە تووشی هەوكردنی سنگ و كۆكە دەبن، ئەمە جگە لەوەی كە دەنكی كولەكەی سەوز سوودبەخشە بۆ كرمی ڕیخۆڵە.
كولەكە یەكێك لە خۆراكە سەرەكییەكانە بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشی لەشیان داببەزێنن.
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، كولەكە بە گوێرەی ئاستی بەكارهێنانی، رۆڵی خۆیشی دەبینێت لە رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و پاراستنی تەندروستیی دڵ، هەروەها كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی جگەر.
سەرچاوە: شاشەنیوز.