‌به‌ وێنه‌.. میلانیا جلى سه‌یر ده‌پۆشێت

له‌میانەی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ چین، له‌ 48 سه‌عاتى ڕابردوودا، دواى ئه‌وه‌ى خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مەریكا جلوبه‌رگی‌ كولتووری‌ چینی پۆشی‌، بووه‌ته‌ جێى باسى میدیا جیهانییه‌كان و به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى خانمى یه‌كه‌مى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.

شه‌وی‌ هه‌ینی‌ ڕۆژى 10 ى تشرینى دووه‌م، میلانیا تڕه‌مپ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مەریكا له‌كاتی‌ نانخواردنی‌ ئێواره‌دا له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ری‌ سه‌رۆكی‌ چین به‌ جلوبه‌رگی‌ كولتووری‌ چینییه‌وه‌ ده‌ركه‌وت.

میلانیا تڕه‌مپ، كچه‌ نمایشكارێكی جلوبه‌رگ و خانمێكی شۆخوشه‌نگی وڵاتی سلۆڤینیا بوو، پێش ئه‌وه‌ی ته‌ڕەمپی سه‌رمایه‌دار بیخوازێ و ببێته‌ هاوسه‌ری سێیه‌می، ئێسته‌ كه‌ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكایه‌، بۆ خه‌ڵكی سلۆڤینیا بووه‌ته‌ جێی شانازی.

سه‌رچاوه‌: lebanondebate


وشە - محەمەد میران


PM:08:01:13/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 38904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌