مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:08:55:13/11/2017 ‌
دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە و سبەی سێشەم 14ی تشرینی دووەم، مووچەی پێنج شوێن دابەش دەكرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەیی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاو كراوەتەوە و سبەی سێشەم 14ی تشرینی دووەم مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو.
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی.
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان.
- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
- مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.

ئەوە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كموردستان ڕای گەیاند دەتوانن مووچەی ئەم مانگە و مانگی داهاتووی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابین بكەن.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم