لە نێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان به‌تایبه‌ت له نێوان وڵاتى كه‌نه‌دا و ئیماڕات و ێنەیەكی دەگمەنی سەرۆك وەزیرانی كەنەدا "جەستن ترودو" زۆر بە خێرایی بڵاوبووەوە و دەردەكەوێت تەوقە لەگەڵ دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیمارات "شیخ زاید بن سلگان" دەكات و بە گوێرەی تویتەكهى ئه‌و كه‌سه‌ى بڵاوى كردووەته‌وه وێنەكەش دەگەڕێتەوە بۆ 34 ساڵ پێش ئێستە.
به‌ڕێوبه‌رى ئهكادیمایى ستراتیجى وڵاتى ئیماراتی "عەبدولخالق عەبدوڵا"، لە ڕێی پێگه‌ى تایبەتی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویتەر، وێنەیەی سەرۆك وەزیرانی ئێسته‌ى كەنەدای بڵاوكردەوە كە تەمەنی تەنیا 12 ساڵ بووە ئه‌وكات، لە ساڵی 1983 تەوقە لەگەڵ دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیمارات لە ئەبوزەبی دەكات.
لەم وێنەیەیشدا لەگەڵ باوكی ئامادەی ئەم دیمانەیەی سەرۆكی ئیمارات بووە و لەو كاتەدا باوكی ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی كەنەدا بووە، خه‌ڵكى كه‌نه‌دا ئه‌مه به پلانى ده‌زگه‌ى هه‌واڵگرى وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن و ده‌ڵێن ئه‌ویش به‌پلان و به‌رنامه بووه به سه‌رۆك وه‌زیران.
جەستن ترودو، لە دایک بووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ساڵى ١٩٧١، کەسایەتی سیاسیی کەنەدییە، ٢٣ هەمین سەرۆک وەزیرانی ئێسته‌ى کەنەدایە، ڕۆژی ٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ەوە تا ئێستە سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە.
هاوکات لەوەتەی ١٤ی نیسانی ٢٠١٣ سەرۆکی حیزبی لیبڕالی کەنەدییە، باوکى "پیری ترودوش"، پێشتر سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بووە، جەستن هەڵگری دوو بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە ئەدەب وە پەروەردە.