پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

:: PM:09:56:13/11/2017 ‌
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ كەسوكاری قوربانییانی كارەساتەكەی بوومەلەرزەكەی پارێزگەی هەڵەبجە و قەسری شیرین و سەرپیل زەهاو دەكات.

ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو  دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.  لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای كرماشان و هەڵەبجە دەزانین.



وشە - رامیار جەواد