لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کتێبی "دوکتۆر کوردۆ عەلی" لە چاپ و بڵاوبوویەوە.
ئەمڕۆ یەکشەم ١٣ی ١١ی ٢٠١٧، عەتا مەحموود خاوەنی چاپخانەی کارۆ بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، کتێبی (دوکتۆر کوردۆ عەلی، یادی و بیرەوەری ٤٦ ساڵی تەمەن) چاپ و بڵاوبوویەوە."
عەتا مەحموود خاوەنی چاپخانەی کارۆ لە شاری سلێمانی گوتی: "کتێبەکە بە شێوازێکی مۆدێرن و سەردەمیانە چاپ کراوە."
نووسەر لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە بارەی کتێبەکە نووسیویەتی: (ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌م، (دوکتۆر کوردۆ عه‌لی، یاد و بیره‌وه‌ریی 46 ساڵی ته‌مه‌ن) له دووتوێی به‌رگێکی جوان و به 114 لاپه‌ڕه که‌وته بازاڕه‌وه.)
دووپاتی کردووەتەوە: "به‌رهه‌مه‌که له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگ ڕه‌نگاوڕه‌نگه، به چه‌ندان وێنه و یادگاری شیرین ڕازاوه‌ته‌وه. شایانی باسه، ئه‌مه 42وه‌مین به‌رهه‌ممه."