ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کەمانچەکەى میوزسیانى ناسراوى كوردى ڕۆژههڵاتى كوردستان "کەیهان کەلهوڕ"، وەک بەشێک لە کەلەپوورى جیهانى تۆمار کرد.
ڕێکخراوى زانستى و ڕۆشنبیرى و پەروەردەیى نەتەوە یەکگرتووەکان "یونسکۆ"، کەمانچەکەی "کەیهان کەلهوڕ" هونەرمەندى کوردى کرماشانى لەلایەن یونسکۆوە وەک ئامێرێکى مۆسیقایى جیهانى و بەشێک لە کولتوور و ڕۆشنبیرى و کەلەپوورى مرۆڤایەتى ناسێنراوە، کەمانچەکە لە لیستى بەها کلتورییە جیهانییەکاندا تۆمارکرد.
ئهمهش دواى ئهوه دێت هونهرمهند و ئاوزدانهرى ناودارى كورد " کەیهان کەلهوڕ" له پێگهى تایبهتى خۆیى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئیسنتاگرام ئاماژهى بهو كاره كردووه.
کەیهان کەلهوڕ ٢٥ تشرینى دووهمى ساڵى ١٩٦٣ لە ئیسلام ئاباد لە پارێزگاى کرماشان لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە دایک بووە.
لە تەمەنى پێنج ساڵیەوە دەستى بە فێربوونى کارى مۆسیقا کردووە، لە ١٢ ساڵیدا بەشێوەیەکى شارەزایانە درێژەى بەکارى مۆسیقا داوە و لە ١٣ ساڵیدا بووەتە ئەندامى ئۆرکێسترای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنى حکومەتى ئێران لە کرماشان.
لە تەمەنى ١٧ ساڵیدا چووەتە ئیتاڵیا و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن ڕۆیشتووەتە کەنەدا بەشى ئاوازدانانى لە زانکۆى کارلتۆن ئۆتاوا تەواوکردووە.
لە کاتى شەڕی نێوان ئێران و عێراق (١٩٨٠ - ١٩٨٨) موشەکێک بەر ماڵەکەیان کەوتووە و هەموو ئەندامانى خێزانەکەى لە دەستداوە.
ئامێرى تایبەتى مۆسیقایى کەیهان کەلهوڕ، کەمانچەیە و لە پاڵ کەمانچەدا تەنبوور و سێتار و شا کەمانیش دەژەنێت.
کەیهان کەلهوڕ لە بەردەوامى کارە هونەرییەکانیدا لەگەڵ هونەرمەندانى گەلانى ئەمەریکا، چین، تورکیا، هیندستان، هۆڵەندا کارى هونەریى هاوبەشى کردووە و ئەوەش کردوویەتی بە کەسایەتییەکى هونەریى جیهانی.
کەیهان کەلهوڕ لەو بڕوایەدایە "مۆسیقار، مۆسیقاژەن و شارەزاى مۆسیقا، دەبێت شارەزای بیرکاری و مێژوو و ئەدەبیات بێت".
کەیهان کەلهوڕ تا ئێستە چەندان خەڵاتى جۆراجۆرى هونەریى بۆ کارە هونەرییەکانى لە ناوەندە هونەرییە جیهانییەکانەوە بە دەستهێناوە.