موزیکژەنى لاو "ئەحمەد ئازاد"، به‌وه ناسراوه ڕه‌فتار و جووڵه‌ى خێرا و نامۆ ده‌كات له كاتى ژه‌نینى ئامێرى میوزك، له كوردستان هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا لە کاتی هاتنی بۆ سلێمانی بە مەبەستی سازدانی چەند ئێوارە ئاهەنگێک لەگەڵ هونەرمەند جێگر میدیا حوسێن‌دا توشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت و ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه.
ئەحمەد ئازاد لە ڕێگەی هاتنی بۆ سلێمانی تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە، لە کاتێکدا کە ژنەکەی و خوشکەکەی لەگەڵدا بوون، به‌ڵام سه‌رجه‌میان به سووكى بریندار بوونه و سه‌لامه‌تن.
كه‌سێكى نزیك له‌و میوزكژه‌نه به "وشه" ى ڕاگه‌یاند به‌هۆى ئه‌وه‌ى زامدارییه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د فه‌ته‌ڕاتى ملى و ده‌سته‌كانى گرتووەته‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كانى بۆ ماوه‌یه‌كى نادیار ڕاده‌گرێت، ئه‌وه‌ش دواى ڕێنمایى پزیشك دێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د له نه‌خۆشخانه باری تەندروستى جێگیرە و تەنیا زیان بە ملى گه‌یشتووه، بەڵام ژنەکەی زیان بە ڕووخساری گەیشتووە و لەگەڵ خوشکەکەم لەژێر چاودێری پزیشکدان.
ئەحمەد ئازاد لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ی شاری هەولێرە، خوێندنی لە وڵاتی تورکیا تەواو کردووە، و لە ساڵی ٢٠٠١ دا دەستی بە کاری موزیک کردووە و ئێستە لە زانکۆی عیشق وەک مامۆستا کار دەکات و وانەی موزیک دەڵێتەوە.