له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به تایبه‌ت له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوری مالیكی به ملیاران دۆلار گرێبه‌ست كراون، كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌یان تێدا كراوه.
ئێسته له عێراقدا به هه‌زاران دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستەیش وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه نه‌كراوه، كه تۆمه‌تبارن به ئه‌نجام دانی ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه له ناویشیان دا گه‌نده‌ڵی گرێبه‌سته‌كانی چه‌ك، كه گه‌وره‌ترین دۆسیه‌یه و بێباكانه ده‌یانه‌وێت وازى لێ بهێنن.
عادل نووری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌زاهه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه" گوت: "چه‌ندان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی هه‌ن له‌باره‌ی كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه هه‌ندێك له‌و گرێبه‌ستانەیش وه‌همین، كه ئه‌سڵه‌ن ئه‌نجام نه‌دراون و ته‌نها پاره‌ى پێخواره‌وه".
عادل نووری گوتی: "له ماوه‌ی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٤چه‌ندان گرێبه‌ستی كڕینی چه‌ك كراوه له عێراق، له‌م چه‌ند ساڵیش‌دا به مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش چه‌ندان گرێبه‌ستی نوێ كراوه، له كاتێكدا زۆرێك له چه‌ك و زرێپۆشی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر دراگیراوه له موسڵ".
نووری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه عێراق له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وڵاته گه‌وره‌كان گرێبه‌ستی كڕینی 400 تانكی كردووه، به‌ڵام نزیكه ١٠٠ تانك هێنراونه‌ته عێراق، هه‌روه‌ها له كڕینی چه‌كی كڵاشین كۆف، كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆن له‌و چه‌كه‌ی كڕیووه، كه زۆربه‌ی به‌كه‌ڵ نه‌هاتووه، بۆ نموونه له كڕینى فرۆكه‌ی جۆری (ئێڵ ١٥٩) دا له ناو گرێبه‌سته‌كه‌دا نرخێك دانراوه له و كاته به‌ده‌ست عێراق گه‌یشتووه به نرخێكی تر بووه، كه ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زیری به‌رگری حكوومه‌تی پێشووی عێراق لێی به‌رپرسن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانى "وشه" گرێبه‌سته‌كان له ساڵى 2003 تا 2014، عێراق 150 ملیار دۆلاری بۆ كڕینی چه‌ك خه‌رج كردووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه ئه‌و چه‌كانه‌ی، كه هێنراونه‌ت عێراق زۆر كه‌مترن له‌و بڕه پاره‌ی، كه بۆیان دابین كراوه، كه‌ئه‌مه‌یش هه‌موو كۆمپانیاكان و به‌رپرسانی عێراق لێی به‌رپرسن.
له لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقى ده‌ركه‌وتووه، كه له گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك له عێراقدا گه‌نده‌ڵی زۆر كراوه، چه‌كی وا هه‌بووه نرخه‌كه‌ی ٢٠٠ دۆلارى ئه‌مەریكى بووه، به‌ڵام نوسراوه ٦٠٠ دۆلارى ئه‌مەریكى، به‌شێكیش له پاره‌ی گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك وه‌همین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عێراق هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سانه‌ی كردووه، بۆ كرینی چه‌ك له كاتی شه‌ڕی داعشدا، بڕێكى زۆرى چه‌كیشى به ئاسانى به‌جێهشتوو خستیه ژێر ده‌ستی داعش به‌تایبه‌ت له سنووری شارى موسڵ.
سه‌لام هانه‌دنی