بڕیاره ڕۆژى پێنجشه‌م ١٦ی تشرینی دووەم گرووپی "زێد"، کۆنسێرتێکى گه‌وره لە زانکۆی ئەمەریکی لە شاری سلێمانی ساز بكات، ئامانجى كۆنسێرته‌كەیشیان بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتییه لە ڕێگەی هونەرەوە، کۆمەڵێک گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لەم کۆنسێرتەدا دەگوترێنەوە.
"بۆتان شارباژێری" وەک ڕێکخەری کۆنسێرتەکە و موزیکژەنی عود له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، له ڕوونكردنه‌وه‌یەك دا نووسیویه‌تى: "ئەم کۆنسێرتە یەکەمین کۆنسێرتی گرووپی زێد دەبێت، لە زانکۆی ئەمەریکی، بریتی دەبێت لە کۆمەڵێك گۆرانی فۆلکلۆری کوردی لە نموونەی گۆرانییەکانی هونەرمەندان: (حەسەن زیرەک، تاهیر تۆفیق، محەمەدی ماملێ)، ئامانجی کۆنسێرتەکە گەیاندنی پەیامی ئاشتییە لە ڕێگەی هونەرەوە تا بە قوتابیان بڵێن هونەر هەمووان کۆدەکاتەوە بەبێ جیاوازی ڕەگەز، ئایین و نەتەوە، بە بەشداری چەند گۆرانیبێژ و موزیکژەنێک".
له هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى قه‌یرانى دارایى سه‌رجه‌م كاره هونه‌ری و كۆنسێرتى هونه‌رمه‌ندان ڕووى له وه‌ستان كردووه و ماوه‌یه‌كه هیچ كۆنسێرتێكى گه‌وره‌ى هونه‌رى ساز نه‌كراوه، ئه‌مه یه‌كه‌م كۆنسێرتى گه‌وه‌رى گۆرانى ده‌بێت له شارى سلێمانى دواى ئه‌و قه‌یرانه‌ى چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه خراوه‌ته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.