خۆراكە سوێركراوەكان یان (ترشاوەكان) سوودێكی باشی هەیە بۆ گەڕانەوەی تەندروستی بۆ حاڵەتی ئاسایی و باشتر كردنی، خواردنی ترشاوەكان ڕێگری لە چەندان نەخۆشی جۆراوجۆر دەكات و چەندان گرفتی تەندروستیش چارەسەر دەكات، خواردنی خۆراكە سوێركراوەكان سوودێكی زۆر بە دوو سیستەمی گرنگی لەش دەگەیەنێت ئەویش سیستەمی بەرگری و سیستەمی هەرسكردنن كە دەبێتە هۆی زیاد بوونی بەكتریای سودبەخش، هاوكات بەهێزكەرە پرۆبیوتیكەكان بۆ ڕێژەی 50 بلیۆن زیاد دەكات و چالاكی بەكتریا سوودبەخشەكان زۆرتر دەكات، بە پێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراوە شەش ئۆنس لە كەلەرمی سپی بە ترشی 10 بەكتریای سوود بەخش لە لەش زیاد دەكات.
شارەزایان چوار سوودی گرنگی ئەو جۆرە خواردنانەیان بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ دیاریی كردووە، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
یەكەم: ڕژێنەكانی لەش چالاك دەكەن.
لەكاتی خواردنی خۆراكە ترشكراوەكاندا بە ڕێژەیەكی زۆر ڕژێنەكان چالاك دەكات و بەمەش كاربۆهیدرات تێك دەشكێنێت وكاری پرۆتین و چەوری لەش ئاسانتر دەكات و وایان لێ دەكات بەئاسانی شی ببنەوە، بەم كارە ئەركی پەنكریاس سووكتر دەكات و كرداری هەرس ئاسان دەكات.
دووەم: دەوڵەمەندە لە پێكهاتەی خۆراكی.
كاتێك خۆراك دەترشێت بە شێوەیەكی بنەڕەتی بە ئاسانی تێك دەشكێنرێت و ئاسان دەبێت بۆ هەرسكردن و تێكشكاندنی لە ڕێگەی كۆئەندامی هەرسەوە وە ڕێگە لە دروست بوونی ژەهری لەش دەگرێت و كێشەكانی كۆئەندامی هەرس ئاسان دەكات، هەروەها بڕێكی زۆر پێكهاتە و ڤیتامینی گرنگی تێدایە وەكو ڤیتامین B1, B6, B9, C, K, ،مەگنیسیۆم ،كالیسیۆم،پۆتاسیۆم، مەنگەنیز، فۆسفۆر و ئاسن.
سێیەم: كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات.
كۆ ئەندامی هەرسكردن بە تەواوی چالاك دەكاتەوە و توانای ڕژێنەكان زیاتر دەكات و ڕێگە لە هەڵئاوسانی گەدە دەگرێت و میكرۆبی لەش دەكاتە دەرەوە و چەندان نەخۆشی كۆئەندامی هەرس چارەسەر دەكات، ناڕێكی و ناڕەوانی لە گەدە و ڕیخۆڵەكان ناهێڵێت، ڕێگە لە دروستبوونی قەبزی دەگرێت و بەكتریا و مشەخۆری زیانبەخش لادەبات، نەخۆشییەكانی پێست باشتر دەكات، كاری جگەر ئاسانتر دەكات.
چوارەم: سیستەمی بەرگری باشتر دەكات.
نزیكە لە %80 سیستەمی بەرگری لە ریخۆڵەكاندایە ئەگەر كرداری هەرس باشتر ببێت ئەوا بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ سیستەمی بەرگری بەهێز دەبێت. بەخواردنی خۆراكە ترشكراوەكان بڕێكی زۆر بەكتریای سوود بەخش زیاد دەكات و ئەمەش وادەكات میكرۆب و بەكتریا زیان بەخشەكان لە لەشدا لەناو ببات مەترسی نەخۆشی درێژخایەن كەم دەكاتەوە.