بۆ یەكەمجار دوای 60 ساڵ.. مۆندیالی بەبێ ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت
دوێنێ دووشەم هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریی گەڕانەوەی پاشكۆكانی پارزەوینی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد یەكسان بوو و بەمەش نەیتوانی بگاتە یارییەكانی كۆتای مۆندیال.
یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ تەواو ببوو، بەڵام لە یاریی چووندا هەڵبژاردەی سوێد بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكەی بردبووە و بەمەش هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ یەكەمجار دوای تێپەڕبوونی 60 ساڵ نەیتوانی بگاتە یارییەكانی مۆندیال.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەو یارییەدا لەنێو یاریگەی سان سێرۆ لە شاری میلان بە پلانی هێرشبردن یاریی كرد و تەواوی 90 خولەك نەیانتوانی بەربەستی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی سوێد ببڕێ و گۆڵ تۆمار بكات.
دوایین مۆندیال كە بەبێ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەڕێوەچووبوو مۆندیالی 1958ی وڵاتی سوێد بوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم