پێنج ئاسانترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی زیپكەی ڕووخسار

:: AM:09:03:14/11/2017 ‌
دروستبوونی زیپكە لەسەر پێستی  ڕووخسار لە ئەنجامی كۆبوونەوەی چەوری ژێر خانەكانی پێستەوە دروست دەبێت، زۆر هۆكار هەن دەبنە هۆی دروست بوونی زیپكە وەكو تێكچوونی هاوسەنگی هۆرمۆنەكان یان پێش هاتنی سووڕی مانگانە ، نەخۆشی گەدە ، خواردنی ئەو خۆراكانەی كە زۆر چەورن یان خواردنی شیرینی كە ئەمەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە و مەرج نییە ببێتە هۆكارێك بۆ دروست بوونی زیپكە.

پزیشكان و پسپۆرانی پێست پێنج ئاسانترین ڕێگە و هەنگاویان دەستنیشان كردووە، كە بەشێوەیەكی سەرسوڕهێنەر و خێرا زیپكەی سەر ڕووخسار و شوێنەوارەكانی ناهێڵێت، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: سەهۆڵ 
سەهۆڵ بە چارەسەرێكی سەرسامكەر دادەنرێت بۆ زیپكە، ئەویش بە بەكارهێنانی چەند پارچە سەهۆڵێك پاشان پێچانی لە پارچە قوماشێكی نەرمی پاك دواتر دانانی لەسەر زیپكەكە و خولانەوەی بە شێوەی بازنەیی ئەم ڕێگەیە جوڵانەوەی خوێن باشتر دەكات و كونیلەكانی پێست دادەخات چەوری و پیسییەكان پاك دەكاتەوە، باشتر وایە نزیكەی 30 خولەك سەهۆڵەكە لەسەر پێست بمێنێتەوە.

دووەم: هەویری ددان پاك كردنەوە
هەویری ددان یارمەتی وشكبوونەوەی بەشی دەرەوەی زیپكەكە و زوو لابردنی دەدات، باشتر وایە شەوانە دوای پاككردنەوەی دەموچاو بە ماددە پاككەرەوەكان یان سابوون بەكاربهێنرێت و بە درێژای شەو بە شوێنی زیپكەكەوە بمێنێتەوە.

سێیەم: لیمۆ
بەكارهێنانی لیمۆ بۆ زیپكە بە باشترین چارەسەر دادەنرێت، چونكە پێست لە زیانەكانی دەردراوی زیپكەكە دەپارێزێ و  بە ماوەیەكی كەمتر لە ڕێگە چارەسەرەكانی تر، زیپكەكە وشك دەكات و ڕێگە لە دروستبوونی پەڵە دەگرێت و ناهێڵێت شوێنەواری زیپكەكە بمێنێتەوە.

چوارەم: رێحانە
رێحانە یەكێكە لە پێكهاتە خۆراكییە بەناوبانگەكان و یارمەتیدەرێكی بەهێزیشە بۆ لەناوبردنی زیپكە و شوێنەوارەكەی، تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژەبەكتریا و دژە ئۆكسیدی تێدایە. دژە بەكتریا یارمەتی كۆنتڕۆڵ كردنی هەڵاوسانی زیپكە دەدات و مامەڵە لەگەڵ هەندێك بەكتریا دەكات كە بەرگری لە مانەوەی زپیكەكە دەكەن، كوڵاندنی چەند گەڵایەكی رێحانە لە پەرداخێك ئاودا و دوای ساردبوونەوەی لە ڕێگەی لۆكەوە بیدەن لە زیپكەكان، ئنجا وازی لێ بێنن تا وشك دەبێتەوە، بەمشێوەیە بە تەواوی لە دەست زیپكە ڕزگارتان دەبێ.

پێنجەم: ڕۆنی گەڵای چا لەگەڵ هەنگوین
چارەسەرێكی سروشتی بەناوبانگە بۆ زیپكە، پێویستە شەوانە زیپكەكانی پێ پاك بكەنەوە. ڕۆنی گەڵای چا تایبەتمەندی دژە بەكتریای هەیە ڕێگە لە دروستبوونی سووربونەوەی زیپكەكان دەگرێت و كونیلەكانی پێست دادەخات.

سەرچاوە/ getholistichealth


وشە - ئاوات ئازاد