دوو یاریزانی تریش لە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وازیان هێنا

:: AM:09:22:14/11/2017 ‌

هەریەك لە یاریزانان دانیێلی دی رۆسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و ئەندریا بارزالی بەرگریكار هاتنە ریزی گۆڵپارێز و كاپتنەكەیان جیانلویجی بوفۆن و بەیەكجاری وازیان لە یاریكردن لە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هێنا.

هەڵوێستی هەرسێ ئەستێرەكە دوای ئەوە هات كە نەیانتوانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بگەیەننە یارییەكانی كۆتای مۆندیالی 2018ی رووسیا دوای شكستیان بەرامبەر هەڵبژاردەی سوێد.

هەرسێ یاریزانەكە ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە لە ریزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریی دەكەن و داواشییان لە یەكەتیی تۆپی پێی وڵاتەكەیان كرد لەمەودوا پشت بە یاریزانانی لاو ببەستن.

جێی باسە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئەمە بۆ یەكەمجارە دوای تێپەڕبوونی 60 ساڵ بەشداری لە یارییەكانی كۆتای مۆندیال نەكات، دوایین بەشدارینەكردنیشیان لە مۆندیالی 1958ی وڵاتی سوێد بووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م