ئەتلەتیكۆ مەدرید هەوڵ بۆ ئۆزێل دەدات

:: AM:09:33:14/11/2017 ‌

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كار لەسەر ئەوە دەكات گرێبەست لەگەڵ مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی و یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بكات.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێیوایە ئۆزێل باشترین یاریزان دەبێت بۆ شوێنگرتنەوەی ساووڵ نیگۆێز ئەستێرەی یانەكەیان كە چاوەڕوان دەكرێ ریزی یانەكە جێبێڵێ.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشدا كە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رازی بووە دەستەوارەیەك بە مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەن پێشكەش بە ئۆزێل بكات كە ئەمەش هەمان ئەو بڕە پارەیە كە ئەو یاریزانە داوای لە یانەی ئارسناڵ دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

جگە لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، چەند یانەیەكی تریش هەن چاودێری ئۆزێل دەكەن بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا كە گرینگترینیان یانەی مانچستەر یونایتدە، ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەو ئەستێرەیە كۆتای ئەم وەرزە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ تەواو دەبێت و تا ئێستاش هەردوولا لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیان رێك نەكەوتوون.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م