به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، باس له دۆخی مووسڵ ده‌كات دوای رزگاركردنی له داعش و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئه‌و ناوچانه. هاوكات رووداوه‌كانی دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت، له دانوستانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ردوو شاندی سه‌ربازیی هه‌رێم و به‌غدا، نه‌گه‌یشتنه هیچ رێككه‌وتنێك. دووپاتی كرده‌وه "دوای قوتابخانه‌ی خومه‌ینی، حه‌شد حه‌وزه‌یه‌كی مه‌زه‌وی له ناوچه‌ی به‌رتله‌ی مه‌سیحینشین دروست ده‌كه‌ن".
دۆخی مووسڵ دوای رزگاركردنی له تیرۆرستانی داعش و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ئه‌و شاره، ئێسته چۆنه؟
دۆخی مووسڵ له دوای رزگاركردنی له ده‌ستی داعش زۆر خراپه، له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستی كردووه به تاڵانكردنی ماڵان و دزینی ئۆتۆمبێله مۆدێل نوێیه‌كانی كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌ته‌وه بووه‌ته دیارده، به‌تایبه‌ت له سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و شارۆكه‌كان به تایبه‌ت تلكێف كه پێشتر ٩٥%ی دانیشتوانی مه‌سیحی بوون و ٥%ی عه‌ره‌ب بوون له ئاماری ١٩٥٧، به‌ڵام ئێسته ٨٩%ی دانیشتوانی كراون به عه‌ره‌ب و مه‌سیحییه‌كان له ترسی حه‌شدی شه‌عبی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌كه‌یان.
به گشتیی مامه‌ڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه چۆنه؟
حه‌شدی شه‌عبی خۆی پێ له خه‌ڵكی تر گه‌وره‌تره و خۆیان زاڵ ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن و به‌زۆر پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن، هه‌رچی خراپه له‌گه‌ڵیاندا ده‌كه‌ن، جگه‌له‌وه‌یش ئێسته دیارده‌ی رفاندنی خه‌ڵك ده‌ستی پێ كردووه و له به‌رامبه‌ر پاره ئازادیان ده‌كه‌ن و رۆژانه ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌ن، به‌ڵام له‌ناو شاری مووسڵ ئه‌وه بووه‌ته دیارده، بۆیه هه‌ر شوێنێك ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی بگاتێ وێرانی ده‌كه‌ن .
دوای نه‌مانی داعش، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان؟
٨٠% كورده‌كان ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوونه له سنووری پارێزگای مووسڵ و تا ئێسته ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ئه‌وانه‌یشی گه‌ڕابوونه‌وه، دوای هاتنی حه‌شدی شه‌عبی جارێكی تر ئاواره بوونه‌ته‌وه. كوردانی شه‌به‌كیش به‌شێكی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌ڵام سته‌می زۆریان لێ ده‌كرێت له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه.
ئه‌ی شاره‌دێی به‌رتله كه مه‌سیحینشین بوو، خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه؟
هه‌ندێك خه‌ڵكی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی قوتابخانه‌یه‌كیان به‌ناوی ئیمام خومه‌ینی له‌وێ كردووه‌ته‌وه و شیعه‌گه‌رایی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، جگه له‌وه، به‌نیازن حه‌وزێكی زانستیش بۆ خوێندنی مه‌زه‌وی شیعه له به‌رتله بكه‌نه‌وه .
له ده‌شتی نه‌ینه‌وا چه‌ند قه‌ڵایه‌ك هه‌بوون كه كوردیان تێدا نیشته‌جێ بوون، ئێسته كێیان تێدایه؟
ئه‌و قه‌ڵایانه ئێسته كوردیان تێدا نه‌ماوه و له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌موویان تاڵان كراون و كراون به باره‌گای خۆیان.
دوای هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی سه‌ربه پارێزگای مووسڵ، گفتوگۆ له سنووری مووسڵ له نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌ستی پێ كرد، ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه چی بوو؟
چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوو شاندی سه‌ربازیی هه‌ولێر و به‌غدا له سنووری مووسڵ ئه‌نجام دراون و تا ئێسته ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه، به‌ڵام بڕیار دراوه كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بن.
هۆی چی بوو نه‌گه‌یشتن به هیچ رێككه‌وتنێك؟
ئه‌وان پێشنیازیان كردووه هه‌موو سنووره‌كان بخرێته ژێر ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك خاڵی سنووری، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
عێراق داوا ده‌كات پێشمه‌رگه تا كوێ بكشێته‌وه؟
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ هه‌ر پێشڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باس له سنووری ٢٠٠٣یش بكه‌ن، دواتر ئه‌وێش تێده‌په‌ڕێنن و داوای ناوچه‌ی تر ده‌كه‌ن، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه رازی نه‌بووه و داوای كردووه ئه‌و سنوورانه‌ی ئێسته هه‌یه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و ناوچه كوردستانییه‌كانیش به‌هاوبه‌شی به‌ڕێوه ببرێن و ئیداره‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابین سنووره‌كان بۆ پێش ٢٠٠٣ بگه‌ڕێنه‌وه .
به‌ڵام به‌غدا باسی له‌وه كردووه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی شاندی هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رازی بن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری ٢٠٠٣.
هه‌رێمی كوردستان كه وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه واتا به‌و داواكارییه رازی نین.
ئاگربه‌ست تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ؟
دانوستانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و تا دانوستان هه‌بێت ئاگربه‌ست به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ر كاتێكیش گه‌یشتنه بنبه‌ست، بڕیاری تر ده‌درێت.
دوو رۆژه باس له‌وه ده‌كرێت حه‌شد خۆی رێك ده‌خاته‌وه و ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و هێزه‌ی به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه به‌كاری هێناوه، ئه‌و هێزه‌ی به‌رامبه‌ر به‌داعش به‌كار نه‌هێناوه، چونكه هه‌موو هێزی خۆی هێنابووه ئه‌و ناوچه‌یه، سه‌ره‌ڕای هێزی بیانی كه له‌گه‌ڵیان هاتبوونه ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی داگیری بكه‌ن، به‌داخه‌وه له كه‌ركووك وێنه‌ی خومه‌ینی به‌رز ده‌كرێته‌وه و ئێسته‌یش جموجۆڵی به‌رده‌وامیان هه‌یه و هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوه و رێگرییان لێ ده‌كات و رێ نادات پێشڕه‌وی بكه‌ن.
پێشتر حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره گفتوگۆ و دانوستانێكی ره‌ت ده‌كرده‌وه له رووی سه‌ربازییه‌وه، هۆی چی بوو به‌غدا ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ گفتوگۆ له‌ناكاودا؟
هێزی پێشمه‌رگه زیانی زۆری به حه‌شدی شه‌عبی گه‌یاند و ژماره‌یه‌كی زۆری لێ كوشتن و خۆیشیان ددانیان به‌وه‌دا ناوه. جگه له‌وه‌ش، فشارێكی زۆری نێوده‌وڵه‌تییان له‌سه‌ره، بۆیه ئاماده‌یییان نیشان دا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتان ده‌بینن حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستدرێژی ده‌كات.
ئه‌مه‌ریكا له هه‌ندێك له كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوو شاندی هه‌رێم و به‌غدا به‌شدار بوو، هه‌ڵوێستیان چی بوو؟
ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری كردووه تا ئێسته و هه‌وڵ ده‌ده‌ن گفتوگۆكان به‌رده‌وام بن و هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمییان نه‌بووه .
باست له‌وه كرد دانوستانه‌كان رانه‌گیراون و به‌رده‌وامن، ئه‌ی بۆ كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ستیان پێ نه‌كردووه‌ته‌وه؟
كۆتا به دانوستان نه‌هاتووه و به‌رده‌وامه، به‌ڵام ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له‌سه‌ر هه‌ردوو شاندی دانوستانكار ده‌مێنێته‌وه كه جارێكی تر كۆ ببنه‌وه و كاته‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
پێش چه‌ند رۆژێك سوپاسالاری عێراق سه‌ردانی خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیلی كرد له زاخۆ، بۆ چ مه‌به‌ستێك بوو؟
پێمان باش بوو ئه‌و سه‌ردانه بكه‌ن و بزانن كه ئه‌و ناوچه‌یه ناكه‌وێته سنووری ٢٠٠٣وه و پێشتریش ئه‌و خاڵه سنوورییانه له ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان بوونه.
كه‌واته هه‌رێمی كوردستان ئاماده نییه ئه‌و خاڵه سنوورییانه راده‌ستی به‌غدا بكات؟
نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راده‌ستی به‌غدای ناكه‌ین .
وشه/ دهۆك- بڵند ئیبراهیم