حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێك سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌كردنى دادگاى باڵاى فیدراڵ بۆ مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستوورى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێ، بڕوامان وایه كه پێویسته ئه‌مه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكوومه‌تدا هاتووه، له‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ له ڕۆژى پێنجی تشرینی دووه‌م، دادگاى باڵاى فیدراڵى له ڕۆژى شه‌شی تشرینی دووه‌م بڕیارى ژماره 122ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌كردنى ماده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوورى عێراق كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى: "كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه كه سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆماریى په‌رله‌مانیى دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره زامنى یه‌كێتیى عێراقه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: وه‌ك چۆن هه‌میشه هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردۆته‌وه كه پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم، له ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه به پێشوازیكردن له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوور ده‌گرین.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه بڕوامان وایه كه پێویسته ئه‌مه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه به جۆرێك ببێته هۆى زامنكردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ى ئه‌مه تاكه ڕێگه‌یه بۆ زامنكردنى یه‌كێتیى عێراق وه‌ك له مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستووردا هاتووه.