گاریس بێڵ تووشی كارەساتێكی گەورە بووە

:: AM:10:21:14/11/2017 ‌

دوای ئەوەی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هەفتەی رابردوو تووشی پێكانێكی تر بوو، دوێنێ دووشەم هەواڵی كارەساتێكی گەورەیان پێدا.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: ئەم هەفتەیە بۆ بێڵ ناخۆشترین هەفتە بووە دوای ئەوەی لە یەكێك لە مەشقەكانی یانەی ریال مەدرید پێكانەكەی نوێ بووەوە و بەهۆیەوە بەلایەنی كەم ماوەی مانگێك لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە دوێنێ دووشەم هەواڵی مردنی برای هاوسەرەكەیان بە بێڵ راگەیاندووە لە ماڵەكەیدا لە شاری كاردیفی پایەتەختی ویڵز.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە برای هاوسەرەكەی بێڵ كە ناوی ئەلیكساندەر ویلیامزە و تەمەنی 29 ساڵانە دوێنێ دووشەم لە ماڵەكەی بێڵ لە شارۆچكەی بێرنات لە نزیك شاری كاردیف بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

پۆلیسی كاردیف بڕیاریداوە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری مردنی برای هاوسەرەكەی بێڵ بكات و جەختیش لەوە كراوەتەوە كە رووداوەكە لە جۆری تاوان بووە و كوژراوە.

رۆژنامە ئیسپانییەكە هەروەها ئاشكراشی كرد كە بێڵ و هاوسەرەكەی بە بیستنی هەواڵەكە تووشی شۆك بوونە و بە تایبەتیش بەهۆی ئەوەی ووداوەكە لە ماڵەكەی ئەواندا روویداوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م