حكوومه‌تی عێراق خه‌ریكی داڕشتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2018یه، وه‌ك له‌و پڕۆژه‌یه پێشنیاز كراوه پشكی هه‌رێمی كوردستان 17%وه بۆ 12.6% كه‌م كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی گه‌وره‌ی هه‌رێمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام كورد پێویسته چی بكات و چۆن رووبه‌ڕووی ئه‌و دۆخه ناله‌باره ببێته‌وه؟
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات پێشێلكردنی ده‌ستووره، چونكه له‌و 14 ساڵه‌دا ماقووڵ نییه هه‌رێمی كوردستان كه‌سی زیاد نه‌كردبێت و ته‌نیا مردن هه‌بووبێت، بۆیه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات گه‌مارۆدانی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه.
عه‌ره‌فات ئاشكرای ده‌كات كه به‌غدا ده‌یه‌وێت له رێی دواخستنی بودجه و كێشه دروستكردن بۆی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات یان بیڕووخێنێت، نه‌یانتوانی به‌شێوه‌ی سه‌ربازی بیڕووخێنن، ئێسته ده‌یانه‌وێت له رێی ئابووری و به‌ناوی ده‌ستوور و دواخستنی گفتوگۆی به‌غدا و هه‌ولێر حكوومه‌ته‌كه بڕووخێنن و ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی كورد له‌ناو ببه‌ن و هانی لایه‌نه‌كانی تریش بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و حكوومه‌ته بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت، پێویسته سه‌رۆك كۆماری عێراق كه كورده و پارێزه‌ری ده‌ستووری عێراقه، بێته سه‌رخه‌ت و به‌یاننامه ده‌ربكات كه پێشێلی ده‌ستوور قبووڵ ناكه‌ن، بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه و گۆڕینی ناوی هه‌رێم له پڕۆژه‌كه پێشێلكاری ده‌ستوورن و پێویسته سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه.
"یه‌كه‌م پێویسته سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵوێستی هه‌بێت و دووه‌م ئه‌گه‌ر كورد یه‌كهه‌ڵوێست بێت و له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق پاشه‌كشه بكات، ئه‌وه حكوومه‌تی عه‌بادی ده‌ڕووخێت" كه‌ره‌م وای گوت.
له 2005ـه‌وه 17%ی بودجه‌ی عێراق بۆ كوردستان جێگیر كراوه به رێككه‌وتن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رژمێری له وڵاته‌كه نییه كه بودجه‌ی له‌سه‌ر دیاری ده‌كرێ بۆ هه‌ر شارێك.
نه‌جیبه نه‌جیب په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، وه‌ك كورد ده‌توانین بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و دروستكردنی پاڵه‌په‌ستۆی میدیایی و نێوده‌وڵه‌تی له رێی باڵوێزخانهكانهوه بكه‌ین، هه‌نگاوی به‌هێز كه پێویسته كوردی بیهاوێت، بارسته كوردستانییه‌كان به سه‌رۆك كۆمار و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان بیكه‌ن به مه‌رج كه یان پێگه‌ی كورد له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق ئاسایی و باشتر ده‌كرێت و مافی ده‌ستووری كورد به‌ته‌واوی دابین ده‌كرێت یا ئه‌وان پاشه‌كشه بكه‌ن، بۆیه گرنگ ئه‌وه‌یه كورد یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌بێت و به‌غدا سه‌رپشك بكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی كرد، ئێسته عێراق له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه و ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق نه‌كات هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه یه‌كهه‌ڵوێستی كورد و سه‌رپشككردنی به‌غدا به پاشه‌كشه‌كردن له پرۆسه‌ی سیاسی، گه‌ره‌نتی ده‌ستكارینه‌كردنی پشكی بودجه‌ی كورد و ده‌ست پێكردنی دانوستانه‌كانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
نه‌جیب زیاتر گوتی، پرسی گۆڕینی بودجه‌ی كوردستان 17%وه بۆ 12.6% پێوه‌ندی به ریفراندۆمه‌وه نییه، ئه‌وه جه‌نگێكه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێم، چونكه به‌و رێژه نوێیه ته‌نانه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش به‌ته‌واوه‌تی دابین ناكرێت، كێشه‌كه ته‌نیا له كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه نییه، تۆ پێویسته نه‌وتی كه‌ركووك و نه‌وتی هه‌رێم و ده‌روازه سنوورییه‌كان و رسوومات و گومرگ و هه‌موو داهاته‌كان راده‌ستی به‌غدا بكه‌یت، له به‌رامبه‌ر 12.6%كه‌ی به‌غدا پێشبینی كردووه، به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ناكات، بۆیه ئه‌وه‌ی روو ده‌دات جه‌نگێكی دارایی و ئابوورییه له دژی هه‌رێم و مه‌به‌سته‌كه‌ش سیاسییه.
لای خۆیه‌وه د. شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، پێویسته كورد زوو ده‌ست به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و پابه‌ندی ده‌ستوور بێت، به‌تایبه‌تی ماده‌كانی 111 و 112 كه كێشه‌كانی نه‌وت و غاز و سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێم و عێراق روون بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له پڕۆژه‌ی بودجه‌ی 2018ی عێراق پێگه‌ی 17% به‌هێز بكات.
"هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی بودجه‌ی كورد پاڵنه‌ری ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆیی هه‌یه، به‌ڵام كه هه‌مووان ده‌ڵێن ده‌ستوور، ده‌كرێت كورد پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق بكات كه له ماده‌كانی 111 و 112دا به روونی باس له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پێش 2003 و دوای ئه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت" جه‌وده‌ت وای گوت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونی كرده‌وه، عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی سازان دامه‌زراوه، بۆیه پێویسته ئه‌و پره‌نسیپه كارا بكرێته‌وه و ئه‌و رێككه‌وتننه سیاسییه‌ی باس 17% ده‌كات كه تا سه‌رژمێری دانیشتوان ده‌كرێ، ئه‌و ژماره ده‌ستكاری ناكرێت، ده‌بێت ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییه كارا بكرێته‌وه. دووپاتی كرده‌وه كه قۆناغی داهاتوو قۆناغی كشانه‌وه‌ی سیاسی نییه، به‌ڵكو كاری هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه كاری له پێشینه به‌هێزكردنی زمانی گفتوگۆیه.
ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بودجه‌ی ساڵی 2018ـی په‌سند كرد و دوو له پێشێلكارییه‌كانی پڕۆژه‌كه لابردنی ناوی (هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق)ه له‌ناو پڕۆژه‌كه و ناونانی هه‌رێمی كوردستانه به (پارێزگاكانی باكوری عێراق)، كه سه‌رپێچی بڕگه‌ی یه‌كه‌می هه‌ردوو ماده‌ی 117و 121ی ده‌ستووره كه دانیان به هه‌رێمی كوردستان و گشت ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا ناوه وه‌ك هه‌رێمێكی فیدڕاڵی.
هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بۆ 12.6% و ته‌رخانكردنی ته‌نیا بڕی 334 ملیار دیناری مانگانه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.