باری كەشوهەوای كوردستان لە 48 سەعاتی داهاتوودا

:: AM:10:30:14/11/2017 ‌

لە ئەنجامی كاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا، پێشبینی دەكرێ ئەمڕۆ سێشەم ئاسمانی هەرێمی كوردستان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا بێت. لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٣ و نزمترینیش ١١ دەبێت. لە سلێمانی نزمترین پلە نۆ و بەرزترینیشی هاوشێوەی هەولێر دەبێت.

لە دهۆك بەرزترین پلەی گەرمی ٢١ و نزمترینی نۆ دەبێت و لە كەركووكیش بەرزترین پلە ٢٥ و نزمترینیش ١١ دەبێت.

پێشبینی كراوە بۆ سبەی چوارشەمیش ئاسمانی كوردستان ساماڵ بێت و پلەی گەرمی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك لە نێوان ٢٢ و نۆ  و لە كەركووكیش لە نێوان ٢٥ و ١١ بێت.

پێویستە بگوترێت ئەمڕۆ ٢٣ی خەزەڵوەرە كە دەكاتە دووەم مانگی پایز و هەفتەیەكی ماوە مانگی سەرماوەز دەست پێ بكات كە هەر وەك لە ناوەكەیەوە دەردەكەوێت، پلەكانی گەرمی نزمتر دەبنەوە.





وشە - سلێمان تاشان