له‌وانه‌یه حه‌ز بكه‌ی گه‌شتێك بكه‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری دنیا و هه‌موو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه مێژوویییه‌كان ببینی، به‌ڵام ئه‌وه ناكرێ چونكه به هه‌زاران شوێن له دنیادا قه‌ده‌غه‌یه بۆ مرۆڤ كه بچێت بۆی، لێره‌دا چه‌ندان شوێنی قه‌ده‌غه‌كراوی دنیا به وێنه پیشان ده‌ده‌ین:
یه‌كه‌م – یانه‌ی بۆهیمی له ئه‌مه‌ریكا: ئه‌م یانه‌یه پانتایییه‌كه‌ی 11 كیلۆمه‌تره، هه‌روه‌ها ئه‌م یانه‌یه هی پیاوێك بوو له سان فرانسیسكۆ كه له ساڵی 1899 دامه‌زراوه، كه به یانه‌ی بۆهیمی ناسراوه، یه‌كێكه له شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له دنیادا.
دووه‌م – شاری "Mezhgorye" ڕووسی: ئه‌م شاره یه‌كێكه له شاره نهێنییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی دنیا، ده‌كه‌وێته هه‌رێمی "باشكورتوستان"، كه شوێنێكی سه‌ربازییه و ڕێ به گه‌شتیاران ناده‌ن كه سه‌ردانی ئه‌م شوێنه بكه‌ن.
سێیه‌م – میترۆ و كونه‌كانی سینسینات: ئه‌م میترۆیه ده‌كه‌وێته "ئۆهایۆ" له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كه به گه‌وره‌ترین میترۆ و كون داده‌نرێ له دنیادا، هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ی بیسته‌م دامه‌زراوه، دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆی هۆكارێكی نادیاره‌وه واز له به‌كارهێنانی ئه‌م میترۆیه هێنراوه.
چواره‌م – ڕێی خێرای كاراكورام: ئه‌م ڕێیه سنووری هیند و چین له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه و ڕێیه‌كی مه‌ترسیداره به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ئه‌م ڕێیه تووشی بوومه‌له‌رزه و هه‌ره‌سی به‌فر ده‌بێت، بۆیه ئه‌م شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه.