سه‌رۆكی لابراوی كه‌ته‌لۆنیا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ڕێككه‌وتن بكه‌ن بۆ جۆره سیسته‌مێكی تر جگه له سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام تێیدا مافه‌كانی گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا پارێزراو بێت وه‌ك نیمچه ده‌وڵه‌ت.
كارلیس بۆچیمۆن سه‌رۆكی لابراوی كه‌ته‌لۆنیا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیاوه دوای ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی له هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "لۆ سوار"ی به‌لجیكی گوتی: من ئاماده‌م پێوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئیسپانیا دروست بكه‌مه‌وه، هه‌میشه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووم پێوه‌ندی پته‌ومان هه‌بێ، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پاشه‌كشه له پێداگیریی سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه: "من 30 ساڵی ته‌مه‌نم بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا خه‌رج كردووه و هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش خه‌بات ده‌كه‌م".
دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنیان له لایه‌ن حكوومه‌تی ئیسپانیاوه بۆ ده‌ركرا و داوا كرا له هه‌ر وڵاتێكن به پێی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بیانگرن، حكوومه‌تی به‌لجیكا ڕای گه‌یاند كه بوچیمۆن و چه‌ند هاوكارێكی وڵاته‌كه‌یان كردووه به مۆڵگه، به‌ڵام سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌لجیكا دروست نه‌كات، خۆی ڕاده‌ستی دادگا كرد و پاش چه‌ند ڕۆژێك له شه‌شی تشرینی دووه‌م، نوێنه‌رایه‌تیی گشتیی برۆكسل ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكی له‌كارلابراوی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا و چوار كه‌س له ڕاوێژكاره‌كانی، به مه‌رج له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌وه بڕیاری ئازادكردنیان بۆ ده‌رچووه.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، من هه‌میشه پشتیوانیم له ڕێككه‌وتن كردووه له‌گه‌ڵ ئیسپانیادا، به‌ڵام پارتی گه‌لی پارێزكاری ئیسپانیا (پارتی ده‌سه‌ڵاتدار) به ڕێیه‌كی زۆر نادیموكراتییانه دژی هه‌وڵه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا وه‌ستانه‌وه.
سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیا ئه‌گه‌رچی به ڕوونی ئاماژه‌ی پێ نه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌ڕۆن، بتوانێ به چاره‌سه‌ری كۆنفیدڕاڵی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا بگات به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسپانیا ئه‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا ڕۆژی یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ وێڕای هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا، ڕیفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجام دا، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی هه‌رێمی كوردستان، نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی به مافی میله‌ته‌كه‌دا نا نه حكوومه‌تی ناوه‌ندی وڵاته‌كه، بۆیه ئه‌و هه‌رێمه دوای كه‌متر له مانگێك، بڕیاری سه‌ربه‌خۆیییان دا، ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه حكوومه‌تی ئیسپانیا به بڕیارێكی ده‌ستووری كه له په‌رله‌مانه‌كه‌یانه‌وه ده‌رچوو، هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و فه‌رمانی گرتنی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌كه و هاوكارانیشیان دا، بۆیه به‌ره‌و به‌لجیكا ڕایان كرد و له‌وێ گیران.