حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسینگه‌یه‌كی خۆی كه تایبه‌ته به تۆماركردنی خانوبه‌ره، له شارۆكه‌ی مه‌خموور داخست و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، تا كاتێكی نادیار به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، تێیدا هاتووه، دوابه‌دواى ئه‌و باره نائاساییه‌ى كه به‌سه‌ر هه‌ریمى كوردستاندا هاتووه، به‌هاتنى هیزه عیراقییه‌كان و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و دروستبوونى دۆخێكى ناله‌بار له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمدا، وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێمى كوردستانى عێراق بڕیارى دا به داخستنى "تێبینه‌رایه‌تى تۆماركردنى خانوبه‌ره‌ى مهخومور".
له ڕاگهیاندراوهكهدا واده‌ی ده‌ستپێكی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م (مانگی ڕابردوو)، واته له‌و كاته‌وه هه‌موو مامه‌ڵه‌كان ڕاوه‌ستاوه، به‌ڵام كاتی كۆتای ئه‌م بڕیاره باس نه‌كراوه و نووسراوه، تا كاتێكی نادیار به‌رده‌وام ده‌بێ.