ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك ساز ده‌كرێت و چه‌ندان گۆرانی و موزیكی جیاوازی تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت .
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی تشرینی دووه‌م سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ، له هۆڵی شانۆ له‌ناو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر، كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی فۆلكلۆر، له شاری هه‌ولێر له ژێر ناوی "كۆنسێرتی كۆڕاڵ و گۆرانی" به به‌شداری قوتابییانی به‌شی موزیك ساز ده‌كرێت.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئه‌م كۆنسێرته، "دڵدار وریا" موزیكژه‌ن و سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و كۆنسێرته به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆنسێرته‌كه‌یان له چوار به‌رهه‌م پێك دێت كه ئه‌مانه‌ن: "چه‌ندین گه‌ڕام له شاران"ی هۆمه‌ر دزه‌یی، گۆرانیی "چ بكه‌ی" فۆلكلۆر، "په‌پووله‌ی ئازاد"ی مه‌زهه‌ری خالقی و "گوڵ نیشان"ی هونه‌رمه‌ند بێژه‌ن كامكار.
"دڵدار وریا ئه‌حمه‌د" كوڕی هونه‌رمه‌ند موزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌ری ناسراوی كورد "وریا ئه‌حمه‌د"ه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر مامۆستایه و چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆری ئه‌نجام داوه. گۆرانیی "گوڵه‌باخ" یه‌كێكه له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی بۆ گۆرانیبێژان "جێگر و ده‌ریا" كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانی