هه‌نار یه‌كێكه له و میوانه‌ی كه له وه‌رزی پایزدا پێ ده‌گات و میوه‌یه‌كی به‌سووده بۆ ته‌ندروستی جه‌سته به گشتی، بۆیه هه‌نار به میوه‌یه‌كی به‌سوود داده‌نرێت بۆ زۆر نه‌خۆشی.
لێره‌دا باسی چه‌ند سوودێكی هه‌نار ده‌كه‌ین:
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه: خواردنی هه‌نار به‌رگرییه‌كی به‌هێز دروست ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه له لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كاندا ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه كه هه‌نار ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه.
هه‌نار ناهێڵێت تووشی نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه ببیت: له چه‌ندان توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دا هاتووه كه رۆژانه خواردنی هه‌نار به‌رگری دژی نه‌خۆشی له بیرچوونه‌وه زیاد ده‌كات.
په‌ستانی خۆین كه‌م ده‌كاته‌وه: خواردنی هه‌نار ڕۆژانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه تووشی په‌ستانی خۆین نه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی كه په‌ستانی خوێنی به‌رزه، با هه‌نار بخوات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانه‌كه نزم بێته‌وه.
چه‌وری خوێن ناهێڵێت: خواردنی هه‌نار یان خواردنی شه‌ربه‌تی هه‌نار ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی چه‌وری خوێن به یه‌كجاری، هه‌روه‌ها پسپۆڕانی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ئه‌مه‌ریكا ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی هه‌نار یان شه‌ربه‌تی هه‌نار، ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت شه‌ربه‌تی هه‌نار به‌تاڵه له شه‌كر.
هه‌نار بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌سووده: خواردنی هه‌نار وا ده‌كات جه‌سته چالاك بێت و كێش كه‌م ببێته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌نار به‌هێزه له سووتانی چه‌وری به‌تایبه‌تی چه‌وری ورگ له‌م حاڵه‌ته ده‌بێت ڕۆژانه یه‌ك هه‌نار بخۆرێت.