میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له شاری كه‌ركووك، ده‌یانه‌وێ ناونیشانی ئه‌و ماڵه كوردانه‌یان ده‌ست بكه‌وێ كه پێشتر ئاسایشی شاره‌كه بوون و به‌جێیان هێشتووه، هه‌روه‌ها بۆ ناوی ئه‌وانه ده‌گه‌ڕێن كه پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌م میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له گه‌ڕه‌كی "له‌تیفاوا" له شاری كه‌ركووك، كۆبوونه‌وه‌یان به زۆربه‌ی "ئه‌نجوومه‌ن و موختاری گه‌ڕه‌كه كوردییه‌كانی ئه‌و شاره كردووه و داوای ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایشیان لێ كردوون كه ماڵیان به‌جێ هێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕایان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه خۆشی موختاری یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووكه، ئه‌وه‌شی گوت كه له میانه‌ی داوای میلیشیاكان، فه‌رمانیان كردووه ناوی هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشانه‌یان بده‌ینێ كه شه‌ڕی داعشیان كردووه و ویستوویانه به‌ره‌نگاری حه‌شدی شه‌عبی ببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان داگیر نه‌كرێ.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی میلیشیاكان به ئه‌نجوومه‌ن و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌ركووك، له ناو بنكه‌ی ئاسایشی سه‌ر به پارتی له گه‌ڕه‌كی "له‌تیفاوا" ئه‌نجام دراوه. جێی ئاماژه‌یه، سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پارتی له‌و شاره، حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك مۆڵگه‌ی خۆی به‌كاری هێناون، ئه‌مه جگه له ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌ك.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، میلیشیاكان زۆریان مه‌به‌سته بۆیان ده‌ربكه‌وێ ئه‌وانه كێ بوون له هه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌قه‌یان له هێزه‌كانیان كرد، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕیان له‌وباره‌یه‌وه كردووه.