هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی سووراو ته‌نیا ڕێكخستنی گونجاو نییه له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ و ستایله‌كه‌ت، ئیتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌رامبه‌رتدان ده‌توانن به پێی ڕه‌نگی سووراوه‌كه‌ت كه‌سایه‌تیت دیاری بكه‌ن.
ئه‌م ڕه‌نگانه‌ی سووراو، ئه‌م شتانه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیت ده‌ڵێن:
سوور: ئه‌مه مانای وایه تۆ كه‌سێكی به‌هێزیت و باوه‌ڕت به خۆت هه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژانه‌ی كۆتادا، به‌هێزییه‌كی زۆرترت پێوه دیار بووه.
مۆر: مۆری كاڵ یان تۆخ، ڕێژه‌ی سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ت پیشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌و توانایه‌ت كه وات لێ ده‌كات بتوانی ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر ده‌وروبه‌رتدا هه‌بێت.
خه‌نه‌یی: ئه‌م كه‌سانه‌ی ڕه‌نگی خه‌نه‌یی یان پرته‌قاڵی كاڵ بۆ لێویان به‌كار ده‌هێنن، زۆر پێوه‌ستن به خێزانه‌كانیانه‌وه و خۆشه‌ویستی ئه‌وانیان له پێش هه‌موو شتێكیان داناوه.
په‌مه‌یی: ئه‌وه‌ی سووراوی په‌مه‌یی ده‌كات، مانای وایه كه‌سێكی به‌هێزه و حه‌زی له ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی و تاقیكردنه‌وه‌ی شتی نوێ هه‌یه له ژیانیدا.
شین: ڕه‌نگی شین پێناسه‌ی كه‌سایه‌تیی كه‌سێكی داهێنه‌ر ده‌كات، ئه‌م كه‌سانه هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن شتی نوێ له ژیانیان دابهێنن و تاقی بكه‌نه‌وه، ئه‌م په‌یامه‌ش له ڕێی ڕه‌نگی سووراوه‌كه‌یانه‌وه به خه‌ڵك ده‌ڵێن.
سووری كاڵ: ئه‌م كه‌سانه زۆر هێمن و له‌سه‌رخۆن، حه‌ز ده‌كه‌ن له كه‌شوهه‌وایه‌كی بێده‌نگ بمێننه‌وه و خاوه‌نی كه‌سایه‌تییه‌كی جیاوازی تایبه‌ت به خۆیانن.